دوشنبه، آذر ۱۱، ۱۳۹۲

شانزدەهەمین ساڵیادی زامی١٧ی سەماوەز(جینایەتی دەروازەی کۆیە) و چەند سەرنجێک



بەرەبەێانی رۆژی ١٧ی سەرماوەزی سالی١٣٧٦ی هەتاوی (٨/١٢/١٩٩٧زایینی) کاروانێ لە تیکۆشەرانی دیموکرات لە شاری سلیمانیەو بەرەو کۆیە بۆ بەشداری لە دوایین کۆبونەوەی کومیتە ناوەندی پیش کونگرەی ١١ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بەڕی دەکەون.پێش گەیشتن بە شاری دووکان بەرەو ڕووی بۆسەی هیزەکانی قەرارگاێ ڕەمەزانی ئەوکات و (سۆپای قۆدسی ئێستا) سەر بە کۆماری ئیسلامی دەبنەوە و بە داخەوە لەیەکەم دەسڕیژدا کاک مەنسور فتاحی ئەندامی کومیتە ناوندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران شەهید دەکری. تەرمی پیروزی شەهید مەنسور بە پێشمەرگەکانێ کە بەهاناێانەو هاتبوون دەسپیردری و ماشینی تویوتای قەرارگای ڕمەزان کە لەکاتی بەرنگار بونەوەی لە گەل بۆسەکە لە بەکرێگیراوانی ئیران بەجێ ئەمێنێ و بەڵگە و دیکومنتی گرنگی تێدا بوو ڕادەستی پێشمەرگەکان دەکری.

بەهۆکاریکی ناڕونەوە پاشماوەێ کاروانەکە کە بریتی بون لە سەید مەنسور ناسری ئەندامی سەرکردایەتی ورەفعەت حۆسینی ئەندامی کومیتە پاوە و ساماڵ ئیسمایلزادە بەرپرسی کۆمیتەی بانە و یەدۆڵاشیرین سۆخەن پێشمەرگەی پارێزگاری بە جێاواز لە کاروانی پیشمەرگەکان بۆ گەیشتن بە کۆیە دریژە بە ریگاکەیان ئەدەن.

کۆماری ئیسلامی بۆ جێبەجێ کردن پلانە شکست خواردووەکەی پەنا بۆ یەکیەتی نیشتمانی ئەبات و یەکیەتیش کە بەمەبەستی وەرگرتنی یارمەتی زیاترلە کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگیرکردنی هاوسەنگی لە گەل پارتیدا لە شەڕی براکۆژی ئامادە و گۆێی بەفەرمانی قەرارگای رەمەزان بوو، بەمەبەستی جێبە جێ کردنی فەرمانەکە، حاجی مەسیفی بەرپرسی ئەوکاتی ئاسایشی هەولێر لەگەل مەفرەزەیکی ١٧ کەسی بە فەرماندەری مۆلازم ئەرسەلان حمەسوور دیاری ئەکات و ئەو مەفرەزە لە خالی پشکنینی دەروازەی کۆیە دائەمەزرێن و سەنگەر ئەگرن. وەفدی حیزبی، دیارە بە پی نەریت کە ئەگەنە خالی پشکنینەکە خۆیان ئەناسینن بەلام بە داخەوە  چەکدارانی یەکیەتیی نیشتمانی، بە شێوەێکی چاوەروان نەکراو و زۆر نامەردانە وەبەر دەسریژێان ئەدەن و ئەو چوارتیکۆشەرە لە چرکە ساتێکدا بێ ئەوەیکە مەجاڵی تەنانەت بیرکردنەوەێان پی بدرێ شەهید ئەکرین..

 جینایەتی دەروازەی کۆیە وشەهید بونی ئەو چوار تێکوشەرە لە چەن بارەوە جیگای 
 سەرنجە

یەکەم: ئەو جینایەتە راستەو خۆ بە دەس چەکدارانی یەکیەتی نیشتمانی ولە خاڵی پشکنینی ئەو حیزبەدا کراوەو و یەکیەتی ددانی بەو تاوانەدا ناوە و تەنانەت پارلمانی ئەوکاتەی کوردستانیش لەسەر ئەو جیناێەتە هەڵۆیستی گرت و داواێ مەحکەمەێ تاوانبارانی کرد.
هەربۆێە یەکیەتی نیشتمانی لە روژنامەی کوردستانی نۆی ژمارەی١٥٤٨ ریکەوتی ٢/٢/١٩٩٨ ڕونکرنەوەێکی بلاو کردەوە و تیدا ئەو تاوانەی بە ئەستۆگرت ومەحکوومی کرد.


دوهەم: ئەوجیناێەتە دوایین و کۆتایی ڕەوتی کوشتن وتیروری تیکۆشەران وشورشگێڕانی ڕۆژهەڵاتی کۆردستان بوو کە بەدریژایی دەیەی ٩٠ لە باشووری کۆردستان وبەتاێبەت لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکیەتی نیشتمانی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بە ڕیوە دەچو کە زیاتر لە ٥٠٠ کادر و پێشمەرگەی بە ئەزموونی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کۆردستانی کردە قوربانی.

سێهەم: جینایەتی دەروازەی کۆیە کە بە فەرمانی کۆماری ئیسلامی ئیران وبە دەستی چەکدارانی ئاسایشی یەکیەتی نیشتمانی بەریوە چوو،خالی گۆران و سەرەتای رێکەۆتن نامەی پڕ لە شەرم و شوورەیی نێوان کۆماری ئیسلامی ویەکیەتی نیشتمانی و "جەنابی" مەلاعەبدۆڵاێ حەسەنزادە سکرتێری ئەوکاتەی حیزبی دیموکرات بوو کە لە پراکتیکدا کوتایی بە شۆڕشی چەکداری و جووڵانەوەی پێشمەرگەیی لەنێوخۆیی رۆژهەڵاتی کۆردستان هێنا و هەروەها دەکرێ بگۆترێ کە کۆتایشی بە رەوتی پاکسازی ئەو بەشە لە رۆژهەلاتی کوردستان کە لە ئەدبیاتی حیزبی دیموکراتدا بە جنوبی کوردستان (رۆژهەڵاتی کۆردستانی ئێران) ناو دەبری، بە حیساب بیت.



چۆارم: یەکیەتی نیشتمانی لە ژیر فشاری بیروڕاێی گشتی وهەروەها پارلمانی کۆردستاندا مەحکەمەێکی فەرمایشی لە رێکەوتی ٢٠/٦/١٩٩٨دا  دانا و تاوانبارانی ئەو جیناێەتەی بە روواڵەت مەحکەمە و دوایی تەبرئە کرد.
ئەو کەسانە کە مەحکەمە کران بریتی بوون لە: (ملازم ئەرسەلان حەمە سوور فەرماندەری مەفرەزەکە، حەمە ئەمین، عەبدوالرەزاق عوسمان، حۆسین و مەریوان کەمال مۆحەمد. و حاجی مەسیفی کە بەرپرسی ئاسایش کە خۆی تاوانبار بوو وەک شاهد بانک  هێشت کرابوو.)
 (سەروکی دادگایش لەتیف تەها مەحموود و قازی لەتیف سەعید مەعرووف و قازی فارۆق عەبدوالواحد مستەفا مەحکەمەکەێان وە ئەستۆە بوو.)

پێنجەم: کەیسی ٤ شەهیدی ١٧ ی سەرماوەز تەنیا کەیسێکە کە ناهێڵێت تەمی زەمان و فەراموشی ئەو تاوان و ژینوسایدە کە لەلاێەن حیزبەکانی پارێزگای سلیمانی لە باشووری کوردستان بە نیسبەت خەباتکارانی رۆژهەڵاتی کۆردستانەوە لە دەێەی ٩٠ دا کرا داگری و لە بیر بچنەوە.
ئاشکراس کە زۆربەی ئەو جینایەتانە راستەو خۆ یان ناراستەوخۆ بە دەس چەکدارانی نێو ریزەکانی یەکیەتی شەهید کراون یان هەر نەبێ لە ناۆچەێ ژێر دەسەڵاتی یەکیەتیدا کراون و یەکیەتی بەشێوەێک ئاگای لێان بووە کە لە هەردوو سوورەتەکەیدا هەر یەکیەتی بەر پرسیارە. کەیسی شەهیدانی دەروازەی کۆیە بەلگە و دیکومنتی حاشا هەڵنەگری هەێە کە یەکیەتی ناتوانی سەراێ بێدەنگی کردنی، حاشای لێ بکات و لە ژێری دەرچی.

شەشەم : ئەو جیناێەتانەی وا لە دەێەی٩٠ دا کراون جگە لە چەن مەوریدیان وەک گرتنی ٧ تێکوشەرەکەی کۆمیتەی پاوەی حدکا کە راستەوخۆ لەلاێەن چەکدارانی بزووتنەوەی ئیسلامیەوە و رادەستی کۆماری ئیسلامی کرانەوە، مابەقی یەکیەتی بە تەوایەتیەوە و بە بێ جیاوازی لەو جێناێەتانەدا تاوانبارن و جیابونەوە و مردن لە تاوانی کەسانێکە لەو کاتەدا لە ریزەکانی یەکیەتی بوون کەم ناکاتەوە،گەر چی هەنووکە خوێان لەریزەکانی گۆران یان هەرهێزێکی تردا حەشار دابێ، ئەوان هەر تاوانبارن و دەبێت لە دادگاێکی عادلانە دا مەحکەمە بکرین. 

 حەوتم: راستە شەهیدانی دەروازەی کۆیە دواین جینایەتی لەو چەشنە بوو کە لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکیەتی ڕوویدا،بەڵام مەئمووریەت و دەۆری یەکیەتی لە بێدەنگ کردن و تواندنەوەی شوڕشی رۆژهەلاتی کوردستان کە حیزبەکانی ئەوبەشە  نوێنەراێەتیان دەکرد بەوە کۆتایی نەهات و ڕاست و دوابەدواێ تەڵبژێر کردنی کادرو پێشمەرگە لێهاتوو و ناسراوەکان وتیرورێان ئەمجارە هاتنە سەر ئەسلی قەوارەی حیزبەکان وبە دابەش وپارچە پارچە کردنیان،هێزو تواناێ هەرچەشنە مانۆڤڕو چالاکی لێان ئەستاند ودەستە مۆیانی کرد.

با لەبیرمان نەچێت کۆماری ئیسلامی ئیران پیش ئەمانە،بە دانانی زیاتر لە٢٠ پادگان وزیاتر لە ٦٠٠٠ مۆڵەگەوە تواناێ کۆنتروڵی رۆژهەلاتی کوردستانی نەبوو، بەلام بە جێبەجێ کردنی ئەوپلانانە لە رێگاێ یەکیەتیەوە بە خەیالی خۆی تارادەیک بە ئامانجەکانی گەیشت.

لە کۆتاییدا دەبێ یەکیەتی نیشتمانی ئەوە بزانێ سەرەڕاێ تۆمار کردنی کۆمەڵێ سەروەری لە ڕابردوی پیش ڕاپەریندا، مەحکەمەێ خەڵک وقەزاوەتی خەڵک بەرزترین و هوشیارترین مەحکەمەس وحافزەی خەلک گەورەترین و بەهیزترین حافزە بۆ تۆمارکردنی چاکە و خراپەێە و بەتاکیدەوە لە کات و مەجاڵی خۆیدا بەکاری دێنی.بۆ وێنە دەبینین خەلکی شوڕشگێڕ و بە شەرەفی سلیمانی سەرە ڕاێ ئەوە کە یەکیەتی بە حیزبی خویان ئەزانن و یەکیەتیش سەر ڕای ئەوە کە لە پاریزگای سلیمانیە پوستە کلیدیەکانی سیستەمی ئیداری،نیزامی وئاسایشی هابە دەستەوە،بەلام خەڵک بڕیاری خوێدا و یەکیەتی وە لانا وشکاندی.

پیویستە پاشماوەکانی یەکیەتی بە خۆدا بچنەوە و چاوێک بە هەڵەو تاوانەکانی ڕابردودا بخشێنن و  داوای لێبووردن لە خەلک و بنەماڵە دل بریندارەکان بکەن و ئەو هەمووە برینە ساریژی کەن.

بائەوەیش ڕون بکەینەوە کە وەک ئەوەێکە لە باشووری کۆردستاندا باوە و "تۆڵە دەکەنەوە"، ئێمە خۆێن بە خۆێن ناسڕینەوە و ڕق و کینەیشمان نیە وبیر لە تۆلەیش ناکەینەوە و بە تەمای قەرە بویش نین.ئێمە خوازیاری جێ بەجێ کردنی عەداڵەتین و داواێ دادپەرەوری لە کوردستانیکدا ئەکەین کە ئامادەین دیسانەوە لە پێناو پاراستنیدا قۆربانی بدەین و دوژمنایەتیش ناکەین.

بەهیوای داهاتویکی دوور لە توند و تیژی و دوارۆژیکی گەش و پڕ لە عەداڵەت ودادپەرەوری، و بەهیوای گەڕانەوەی عقلی سەلیم بۆ پاشماوەکانی یەکیەتی نیشتمانی.


۲ نظر:

  1. دەستەکانت خۆش مێژووی ئەو تاوانە بەو نووسینانەوە دەمینێ دەنا لەبیر دەجێتەوە.

    پاسخحذف
  2. سڵاو
    دەستخۆشیتان لێ دەکەم کە ئەم زنجیرە مژارانەتان سەبارەت بە تێڕۆڕی ڕامیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دە خاکی باشووری کوردستان‌دا لەم پێگەیەدا کۆ و بڵاوکردووەتەوە. مخابن لەم دواییانەشدا سەرلەنوێ لەم جۆرە تێڕۆڕانە بەڕێوەچوون و نە تەنیا سکاڵایەک لەسەر ئەم کەیسە جەناییانە لای دادگاکانی باشووری کوردستان تۆمار ناکرێت، بایەخێکی ئەوتۆشی پێ نادرێت و وەک پرسێکی جددی ڕۆژانە مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت. هیوادارم وێنەی ئەم پێگەیەی ئێوە زۆر بن و خەڵکێکی زۆرتر فۆکووس لەسەر ئەم پرسە بکەن.
    هەر بژی
    سۆران کەرباسیان
    http://kurd.no

    پاسخحذف