شنبه، آذر ۱۸، ۱۳۹۱

کەیسی دەروازەێ کۆیە کەیسی زیاتر لە500 شەهیدی کوردی رۆژهەڵاتە و قەد لە بیر ناچێت.



15 سال بەسەر جیناێەتی ئاشکراو و حاشا هەلنەگری رێگای دووکان و دەروازەی کۆیە کە بوو بە هۆی شەهید بونی 5 کەس لە ئه‌ندامانی ره‌هبه‌ری و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیمۆکراتی کۆردستانی ئێران شەهیدان سەید مەنسور ناسری،مەنسور فەتاحی، ساماڵ ئیسماعیلزادە، رفەعت حوسینی و یەدوڵا شیرین سوخەن تێپەڕی.

جیناێەتێ کە بەپی بەلگەی حاشاهەڵنەگر و بەپی ڕاگەێندراوی رەسمی یەکیەتی نیشتمانی بە دستوری کاربەدستانی ی.ن.ک و بەدستی چەکدارانی ئەو حیزبە و لەسەر داوای قەرارگای رمەزانی سپای پاسداران بەئەنجام گەیشت.

15 ساڵە سەرەرای داوای بنەماڵەی ئەوشەهیدانە بەگشتی و بنەماڵەی شەهید سەید مەنسور و خێزانی (مەنال خان)کاربەدەستانی ی.ن.ک بی دەنگیان لی کردوە. جنایەتی کە نەتەنیا بەرپرسانی ی.ن.ک.بەلکو بەناو قاضیەکانی بەناو دادگای سلیمانیە کە لەوکاتەدا و لە دادگایکی فەرمایشی تاوانبارانیان تەبرەئە وشەهیدەکانیان تاوانبار کرد!  تاوان بارن. 

پرسیار ئەوەیە کە ئەوبێ دەنگیە تاکەی؟

  دیارە بەرپرسانی ی.ن.ک. لە کەش و هەوای ئاڵۆزی کوردستان و هەست بە مسئولیەت کردنی بنەمالەی ئەو شهیدانە بەرانبەر بە ئەزمونی باشور سوئەاستفادە ئەکەن وکەلکی خراپ لە بی دەنگی حیزبی دیموکرات وەر دەگرن. بەڵام دەبێ باش بزانن  کە کەیسی دەروازەێ کۆیە کەیسی زیاتر لە500 شەهیدی کوردی رۆژهەڵاتە کە لە ساڵە کانی 90دا لە باشور شەهیدکران و نەلەبیر ئەچنەوە و نە زمانیچ ئەی سڕیتەوە و بەردەوام پەڵیک هەوری ڕشی شەرمو و شوورەیە بەسەر ی.ن.ک و باقی تاوانبارانی ئەو جنایەتانە.

نەمری و سەروەری بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کارەساتی 17ی سەرماوەز و سەرجەم شەهیدانی کۆرد و کۆردستان

بنە ماڵەی شەهید سەید مەنسور ناسری

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر