لە بیرت بێ!
لە بیرت بێ گۆڕە پیسەی ئاتاتۆرکت ڕازاندەوە،
کونە مشکەی پیس و پۆخلەی جەمارانت گەشاندنەوە.
لە بیرت بێ!
پێت نایە نێو جەرگ و دڵی پاریسەوە،
بەڵام نەتکرد دوو شاخە گوڵ لە پێرلاشێز دانێیەوە.
جێی دەهێڵی؟
ئەوەی ئەتۆ جێی دەهێڵی، لای من تەنێ ئاژاوەیە،
لە بیرتە تۆ گوتت بریا هەڵەبجەی دیکەشمان بوایە؟!
لە بیرتە تۆ گوتت خەونە، ئەو ئاواتە بەدی نایە؟!
لە بیرتە تۆ گوتت کەرکووک شاری بێگانە و برایە؟!
لە بیرت بێ و لە بیرم بێ!
05.01.13
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر