فەرهاد پیرباڵ ئەمڕۆ دووشەممە، وەك
ناڕەزایی لەبەرامبەر دەستگیركردنی7 چالاكوانی كوردی رۆژهەڵاتی کۆردستان لە لایەن هێزە
ئەمنییەكانی هەولێر به بیانووی هێرشكردنه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران ده‌ستگیركراون،
چووە بەردەم بەندیخانەی مەحەتەی هەولێر و داوای ئازادكردنی دەكردن.
بە گۆێرەی «رووداو» دۆکتۆر فەرهاد
پیرباڵ لەبەرامبەر ئازاد نەكردنیشیاندا هەڕەشەی ئەوەی كرد كە ئەو كاتژمێر 09:09 خولەكی
ئەمشەو خۆی دەسووتێنێت.
فرهاد پیرباڵ دەڵێت:«پاش
ئه‌وه‌ی كه تێگه‌یشتم ئه‌و كوردانه‌ی رۆژهه‌لاَت له‌ڕێی چالاكی مه‌ده‌نیه‌وه
نه‌ك هه‌رهیچیان بۆناكرێت به‌ڵكو ده‌خرێنه ژووره‌وه یانی ده‌خرێنه زیندانه‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی من نامه‌وێت كوردی رۆژهه‌لاَت بێ ئومێد ببێ له‌وه‌ی كه‌ده‌توانێت
ماف و ئازادی خۆی وه‌كو كوردستانی عێراق به‌دی بهێنێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئومێده
بده‌مه كوردی رۆژهه‌لاَت، من كاتژمێر 9:9 خوله‌كی ئه‌مشه‌و خۆم ده‌سوتێنم ئه‌گه‌ر
وه‌زیری ناوخۆ ئه‌و زیندانیه كورده بێتاوانانه‌ی رۆژهه‌لاَت ئازاد نه‌كات.»
هەر لەم بارەشەوا فرهاد پیرباڵ بە رادیو «نەوا»
رادەگەێنی کە «كوڕی دایكی خۆم نه‌بم ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێنه‌كه‌م
له‌به‌رئه‌وه ئه‌مشه‌و ئه‌و خۆسوتاندنه‌ی من ده‌بێته خۆراكێك بۆگیانی شۆڕگێڕی
كوردستانی ئێران، به‌ده‌م گریانه‌وه وتی دوا وشه‌م با بژی قاسملو بێت، "بژی
قاسملو".»
بەڵام بەخۆشیەوەسەرچاوەیەکی نزیک لە
پیرباڵ دواتر راێگەێاند،كەسە نزیكەكانی نەیانهێشتووە خۆی بسووتێنی و ئەویش مۆڵەتی رۆژێکی
دیکەی داوە بە بەرپرسە ئەمنییەکان.
جێگای ئاماژه‌یه
رۆژی هه‌ینی 8/11/2013 له شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانێك دژ به له سێداره‌دانی
كوردانی رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌رێوه‌چوو، پاش كۆتایهاتنی
خۆپیشاندانه‌كه چه‌ند كه‌سێك له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه به بیانووی هێرشكردنه
سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران ده‌ستگیركران.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر