حه‌ڤده‌ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1997 دیسانه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌مان پێ ده‌کا. دیسانه‌وه
ده‌مانباته‌وه بۆ ئه‌و رۆژه سارد و تاڵه‌ی که پۆلێک له تێکۆشه‌رانی کوردی رۆژهه‌ڵات
تێیدا بوونه قوربانی سیاسه‌تی گه‌لبه دهستهوهدهری یه‌کیه‌تیی نیشتمانی.
له‌و
رۆژدا 5 که‌س له ئه‌ندامانی ره‌هبه‌ری و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حزبی دیموکراتی کوردستانی
ئێران له رێگای سلێمانی به‌ره‌و کۆیه له دوو حاڵه‌تی جیاوازدا، جاریكیان له پشتی
دووکان و هه‌مان رۆژیش له پرسگه‌ی ده‌روازه‌ی کۆیه به گووله‌ی خه‌یانه‌ت و نامه‌ردییه‌وه
بوون.
له نێو هه‌موو تیرۆره‌کانی ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی زایینی له باشووری کوردستان دا،
ئه‌م تیرۆره له هه‌مووان به ژانتر و به سۆتر بوو. ئه‌م تیرۆره بیره‌وه‌ری قوربانی‌کردنی
موعینییهکانی هێناوه بیر که له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی بارزانییه‌کان له
ده‌یه 1960ی زایینی‌دا کرانه قوربانی بۆ باره‌گای حه‌مه ره‌زا شای ئێران. له هه‌ر
دوو قۆناغه‌كه‌دا رێبه‌رایه‌تیی حزبی دیموکرات دووچاری هه‌ڵه‌ی موحاسباتی بوو. له
هه‌روو حاڵه‌تدا هه‌م کوردستانی باشووری کرده حه‌وانگه و پشتی جه‌بهه‌ی خۆی و هه‌میش
له ئاست پاراستنی گیانی ئه‌ندامانی خۆیدا لاواز و بێ ته‌دبیر بوو .
17 ی سه‌رماوه‌ز لوتکه‌ی
خه‌یانه‌تی خانه خۆی بوو له ئاست تێکۆشه‌رانی دیموکرات‌دا، به‌ڵام له‌وه‌ش گرینگتر
دوایین حه‌ڵقه‌ی تیرۆره‌کانی کۆماری ئیسلامیش بوو.
ئه‌مما ئیمتدادی سیاسه‌تی که‌مپنشینی
حزبی دیموکراتیش بوو که زۆر به ئاسان قه‌ندیلی چۆڵ کرد و خۆی کێشایه پانتایی ده‌شتی
کۆیه، سارای هه‌وڵیر و ده‌شتی بازیان و پێدهشی تانجه‌ڕۆ و تا توانی خۆی بۆ په‌لاماری
دوژمن کرده‌وه. واته له باتی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی کۆ بکاته‌وه و بیانپارێزی، ئه‌و
هیزانه‌ی که قاڵبووی سه‌دان شه‌ڕی سه‌خت و سه‌خڵه‌ت بوون، هه‌ر وا به ئاسانی بوونه
گۆشتی ده‌می ئه‌ژدیهای تیرنهبووی ده‌زگای تیرۆری کۆماری ئیسلامی. بارته‌قای هه‌موو
تیرۆره‌کان، دابڕان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی سه‌دان کادر و فه‌رمانده و پیشمه‌رگه‌ی به
ئه‌زموونی دیموکرات و کۆمه‌ڵه وه‌ک دیارده‌یه‌کی ته‌بیعی ئه‌و دۆخه خه‌سارێکی گه‌وره‌ی
له په‌یکه‌ره‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌کدارانه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵاتدا دروست کرد.
17 سه‌رماوه‌ز له
ئاکامی سێ سیاسه‌تی ته‌واوکه‌ری یه‌کتردا دروست بوو. واته سێ کوچکه‌ی تیرۆ، خه‌یانه‌ت
وبێ ته‌دبیری 17ی سه‌رماوه‌زیان خولقاند. له لایه‌ک ده‌زگای تیرۆری کۆماری ئیسلامی
هه‌لێکی مێژوویی بۆ هه‌ڵ که‌وتبوو تا تۆڵه‌ی سه‌دان شکستی مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕ له تیكۆشه‌رانی
دیموکرات بکاته‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه یه‌کیه‌تیی نیشتمانی بۆ پاراستنی باڵانسی
سیاسی- نیزامی خۆی له ئاست پارتیدا ئاماده بووههرچی به‌رده‌ست ده‌که‌وێ پێشکه‌ش
به قه‌رارگاکانی کۆماری ئیسلامی بکا و له هه‌موان خراپتریش سستی و بێ تهبدیری رێبه‌رایه‌تیی
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ستی غه‌در و خه‌یانه‌تی دوژمنی ئاوه‌ڵا کرد تا هه‌رچی
پێی خۆشه بیکا و له نێو تێکۆشه‌رانی دیموکرات‌دا ده‌سته‌بژێری بکا.
بۆ من شه‌هیدانی کوردستان، شه‌هیدانی رێگای رزگاری نیشتمان یه‌ک جێگا و
یه‌ک پێناسه‌یان هه‌یه، به‌ڵام 17 سه‌رماوه‌ز ژانێکی به‌سۆیه که هه‌تا ماوین ده‌بێ
وه‌ک یادگارێکی تاڵ له ناخماندا هه‌ڵی بگرین. له‌و نیوه‌دا کاک مه‌نسوور فه‌تاحی،
مامۆی ئازیز و که‌سه زۆر خۆشه‌ویسته‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی ره‌شه هه‌وارمی خه‌میکی نامۆی
بۆ به‌جێ هێشتین که ئاسان نییه پێناسه‌ی بکه‌ین. ئه‌و عاشقێکی ئه‌هوه‌نی ئازادی بوو،
یاری وه‌فاداری رۆژه سه‌خته‌کانی خه‌بات بوو و ده‌روونێکی پڕ له خۆشهوسیهتی و خاوه‌ن
هێز و وره‌یه‌کی به‌رز بوو و نموونه‌ی ئه‌خلاقی شۆڕشگێری و کوڕی رۆژی ته‌نگانه بوو.
یادی له دڵما تا مردن زیندووه.