پنجشنبه، آبان ۳۰، ۱۳۹۲

کۆچی دۆایی مێعماری رادیو دەنگی کۆردستانی ئێران



موهەندیس رەزا خەیاتی کە وەکۆ مێعماری رادیۆ دەنگی کۆردستانی ئێران دەناسرێت، لە ساڵی ١٣١٢ی هەتاوی لە شاری خۆی لە دایک بوو و لە ساڵەکانی دەیەی ١٣٥٠ی هەتاوی لە مەهەباد نیشتەجێ بوو.

ناۆبراو کە لە ساڵی ١٣٣٢وە لە ئەرتش دامەزرابوو، پاش شۆڕشی گەلانی ئێران بە هۆێ ئاشنایی لە گەڵ دۆکتۆر قاسملوی رێبەر، چووە رێزی تێکۆشەرانی حیزبی دیمۆکرات و وەکوو بەرپرسی بەشی فەننیی رادیۆ هەم لە دامەزرانی رادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران و هەمیش لە درێژەدان بە کاری ئەو رادیۆیە رۆڵی بەرچاوی گێڕا.

بەپێی راپۆرتی «کوردستان میدیا» ئەم کادری بە رابردوو و ماندوویی نەناسەێ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کاتژمێر ٧ی پاش نیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا بەهۆی رووداوی دڵتەزێنی ماشین گیانی لە دەست دا .

ئێمە وەک بەرێوەبەرانی ماڵپەڕی دەروزاەێ کۆێە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری موهەندیس خەیاتی دەکەین و خۆمان لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانین.

رۆحی شاد و یادی هەمیشە زیندوە!