به رێزان!
ئه ندا‌مانی رێبه‌را‌یه‌تی هه‌ردوو باڵی حزب (حدک،حدکا!)
وه‌کو ئاگادارن، سیانزه ساڵی ڕه‌به‌ق به سه‌ر تیربارانکردنی هاوسه‌ره‌که‌ی من سه‌ید مه‌نسوری ناسری ئه‌ندامی جێگری کومیته‌ی ناوه‌ندیی و سێ هاوڕێی کادرو پێشمه‌رگه‌ی حدکا له 8 /12/ 1997 به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان دا تێده‌په‌ڕێ
.
بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌تان ده‌توانم ئاماژه به ئۆرگانی حیزبه‌که‌تان بکه‌م که له ژماره‌ی 252 دیسامبری 1997دا به دورو درێژیی نووسیوتانه و به‌ڕێزمه‌لا عه‌بدوللا حسن‌زاده که ئه‌وکاته سکرتێری حیزب بووه باسی ئه‌و جینایه‌ته سامناکه وجینایه‌تی تیرۆری مه نسوری فتاحی ئه‌ندامی کۆمیته ی ناوه ندی و سێ هاورێی برینداری له نزیک دوکان له هه‌مان ڕۆژداو له‌په یوه‌ندیی به جینایه‌تی تیربارانکردنی هاوسه‌ره‌که‌ی من و سێ هاوریێ له خا‌ڵی پشکنینی ده‌روازه‌ی کۆیه کردوه. به پێویستی نازانم بۆ ئێوه باس له به‌سه‌رهاتی تاڵی خۆم وماڵ وێرانیی‌و ژیانی کچه بێ باوکه‌که‌ی خۆم بکه‌م . چونکه هه‌ر من کۆست که‌وتوونیم و سه‌دانی وه‌کومن هه‌ن که ته‌نانه‌ت نازانن ئازیزه‌کانیان له‌کوێ کوژراون و له‌کامه شوێن فڕێ‌دراون. نه ئێوه و نه که‌سی دیکه به‌شوێنیان‌دانه‌چوون. به‌ڵام ئێوه له‌به‌سه‌رهاتی کوشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی من و سێ هاورێکه‌ی و ئه‌و تیرۆرانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه باس کران ئاگادارن
.
له ماوه‌ی ئه‌و سیانزه‌ساڵه‌دا له لایه‌ن ئێوه‌ی به‌رپرسی حیزب، نه‌من و نه بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌ره‌که‌م سه‌باره‌ت به به‌دواداچوونی ئه‌و جینایه‌ته و ناساندنی بڕیارده‌ران هیچ ئاگاداریییه‌کتان به ئێمه نه‌داوه. به داخه‌وه نه تیرۆری ئه‌و هه‌موو کادرو پێشمه‌رگه‌و لێقه‌وماوه بۆ ئێوه مه‌سه‌له بووه و نه خۆم کارێکم بۆکراوه. من بۆم هه‌یه ئێوه به‌به‌رپرسی ئه‌وکاره‌بزانم و داواتان لێبکه‌م و بڵێم که ئێوه جینایه‌تکاران بناسێنن. بۆم هه‌یه داواتان لێبکه‌م و بپرسم که ئێوه بۆ ناساندنی ئه‌و جینایه‌تکارانه به دادگا چیتان کردووه؟ ئێوه به‌رپرسی حیزبی دیموکرات بوون و هاوسه‌ره‌که‌ی من به بڕیاری به رێزتان و له‌ژێر ته‌نزیمی ئێوه‌دا کا‌ری کردبوو.
هاوژینه‌که‌ی منتان بۆ کۆبوونه‌وه بانگ کردبوو... به‌ڵگه و دیکۆمێنت که له ئوتومبیله‌که‌دا دۆزرابۆوه نیشان‌ده‌ده‌ن ئیتتیلاعاتییه‌کان له هاتنی هاوژینه‌که‌ی من و هاورێکانی بۆ ده‌فته ری حدکا ئاگادار کرابوون. پێویست ناکا من ببمه لێکۆڵه‌ر و ناوی که‌سانێک که هاوده‌ستی جینایه‌تکاران بوون باس بکه‌م. ئه‌وه کا‌ری داواکاری گشتیییه که ده‌وری که‌سانێک که له‌پشتی ئه‌و جینایه‌ته و سه‌دان جینایه‌تی دیکه‌دا بوون، روون بکاته‌وه.
من ته‌نیا داوام ئه‌وه‌یه که بزانم ئێوه چیتان له‌ده‌ست هاتووه و ئه‌و بیده‌نگیییه‌تان له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌موو جینایه‌ته که کراوه چ هۆیه‌کی هه‌بووه؟ به رێز مه‌لا عه‌بدوللا حسن‌زاده باشتر له هه‌موو که‌س ده‌زانێ که مێرده‌که‌ی من و 4 که‌سه‌که‌ی دیکه به فه‌رمانی کێ و به پیلانی کێ کوژراون. ئه‌و ده‌زانێ کێ به‌رپرسی ئه‌و کاره‌ساته دڵ ته زێنه‌یه. من ته‌نیا ده‌مه‌وێ بزانم کێ به‌رپرسه‌و بۆ سکاڵای خۆم و دادگه‌ریی و سته‌مێک که له من و کچه‌که‌م و بنه‌ماڵه‌ی خۆم و هاوسه‌ره‌که‌م و ده‌یان که‌س و کا‌ری دل -برینداری من کراوه داوای لێکۆڵینه‌وه و دادپرسین بکه‌م. کێ به رپرسه له وڕووداوه‌دا ؟ من ده مه وێت راستییه کا ن بزا نم و تاوانباران ئا شکرابکرێن
.
به‌رێزان ئاگادارن که دادگا‌یه‌کی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له پاڕێزگای سلیمانی بۆ دادگایی کردنی تاوانباره‌کان پێک هات. سه‌یره که بڵێم نه به رێزمه‌لا عه‌بدوللا و نه نوێنه‌رێکی و نه شاهیدیکی ئه‌و جینایه‌ته له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه له نمایشی سه‌ربڕینی عه‌داله‌ت و داد و ماف‌دا به‌شداریی کرد
.
دوای خوێندنه وه ی بریاری دادگای سلێمانی وه کوخۆ م چه نده ها پرسیا رم لا دروست بووه هه ر چه‌نده که من که سێکی یاسایی نیم، داوام ئه وه یه ئێوه که به‌سه‌دان که‌ستان دوچاری ئه‌و چاره‌نووسه ڕه‌شه‌کردووه و له رووداوه‌کان ئا گا داربوون به پێی پرینسیپ ئێوه ده‌بوو به‌دوای په‌روه‌نده‌ی به‌ناهه‌ق کوژراوانی حیزبه‌که‌تاندا بچن. سیا نزه ساڵه هیچ زانیاریییه‌کتان به من نه‌دواه.
له دادگایی کردنه که بۆم ده رکه وت که چه ند نادادوه ری تێدایه و ئه‌یخه‌مه به رچاوی خوێنه‌ران . جاخۆتان و ویژدانتان بڕیاربده ن !
- تیرباران کراوان چوار که‌س بوون و تیرۆرکراو که‌سێک بووه. سێ که‌سیش بریندارکراو بوون. له بڕیاری دادگای یه کێتی نیشتما‌نیدا ته‌نها باس له چوارکوژراوکراوه . نازانرێت ئه‌و کوژراوانه کێ بوون . چونکه له بریا‌ره که دا ناوی هیچکام له کوژراوه کا‌نی تێدانیه. کوژراوێک که ناوی نه بێ ئه‌و دادوه‌ر‌ه کێی مه‌حکوم کردووه؟ !
2— دادوه‌ری لێکۆڵه‌ر که ئه‌و په روه نده یه‌ی ئاماده کردوه دیا ری نه کراوه که کێ بووه. چونکه ئه‌ویش بێناوه. هه‌روه‌ها داوا کا‌ری گشتی له‌و په‌روه نده یه دا هیچ ده‌ورێکی نه بووه.
3- له مه‌ڕئه‌و ڕووداوه له هیچ شایه تێک پرسیار نه‌کراوه. له شوێنی ڕووداوه کا نیش باسێک نییه.
4- پزیشکی دادوه‌ریی لاشه‌ی کوژراوه کا‌نی نه بینیوه. به پێی بڕیا ری دادگا که ئاما ژه‌ی پێکردوه : حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رێگای نه‌داوه که پزیشکی دادوه‌ریی لاشه‌کانیان ببینێ. گوایه لا شه‌کا‌نیا ن بردووه بۆ شوێنی نه زانراو هه‌ر بۆیه نه یا‌نتوا‌نیوه لێکۆڵینه وه ئه‌نجام بده‌ن.
5- له بڕیاره که‌دا ته نها ئاماژه به ناوی من(مه نال) وبرای شه هید ( یدالله شیرین سخن) کراوه که له‌وێ ئا ماده بووین. به‌لام باسی بنه ماڵه ی شه هیده کا‌نی دیکه‌ی تێدانییه.
6- به داخه وه نه به‌رێز مه‌للا عه بدوڵلای حه‌سه‌ن زاده و نه به‌رێز کا‌ک مسته فای هیجری نه که سێکی دیکه له لا‌یه ن حزبه وه له و دادگا یه دا به شدارییان کردووه . چونکه شا‌یه‌تی‌دا‌نی ئه‌وان له سه ر ڕودا‌وه که پێویست بووه. ئه‌وان به‌رپرسی ئه حیزبه بوون. ئه‌وا ن بۆ به‌ئه نجام گه‌یا ندنی کا‌ری حزبی ده رۆیشتن. وا ته (کۆ بوو نه وه)له سه ر داوای به رێزیا ن بووه.
7- به رێز مه‌لا عه‌بدوڵای حه‌سه نزاده بڵاوی کردۆته وه که گوایه به رپرسا نی یه کیتی نیشتما نی داوای پێکهێنانی کۆمیته‌یه کیان کردوه بۆ لێکۆلینه وه له سه ر ڕودا‌وه که، به ڵام به ڕێزیان نا زانرێت له به رچ هۆیه ک ئه‌و پێشنیا ره یا‌ن ره ت کردۆته وه؟
8- له بڕیاری دادگا‌که دا شه‌هیده‌کان به‌وه تا‌وانبارکراون که هه‌ستاون به دزینی ئوتوموبێلی ئه ندا‌مانی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له جۆری (پیکاب ده‌بل قه‌مه‌ره) وه هه روه‌ها تاوا‌نباریش‌کراون که به چه‌ک هێرشیان کردۆته سه‌رئه‌نداما‌نی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران وپێشمه رگه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له خا‌ڵی پشکنینی ده‌روازه‌ی کۆیه.
هه‌روه کو یه‌کێک له گومان لێ‌کرا وه کا‌ن له کا تی دادگایی کردنه که‌دا ووتی ئه‌وانه له ژێرئا‌ڵای سه‌وزی یه‌کێتی نیشتما‌نیدا ته‌قه‌یان له ئێمه کردوه وئێمه‌ش دیفاعمان له و ئا‌ڵا سه‌وزه کردووه .
پرسیآ ر ئه‌وه یه که له خا‌ڵی پشکنینی ده روازه‌ی کۆیه ئوتوموبێله که یا‌ن وه ستا‌ندوه که له جۆری( به را زیلی سپی) که ژما ره که ی (13079)که ئه م ئوتوموبێله به را زیلی یه به ده‌ست ئه ندا‌مانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه وه بووه وبه ورێگایه داچه‌ند‌ها جار رۆیشتووه .
وه هه مووکه سێک ئاگاداره هه‌میشه له خا‌ڵی پشکنیندا ده بێت ئوتوموبێل رابوه ستێت. به‌لام به داخه وه له کاتی وه ستاندا هه رچواریان شه هید ده که ن. به بێ ئه وه ئه‌و چوارکه‌سه ده‌ستیان بۆچه‌ک بردبێ. به پێی ئاگاداری به رێز مه‌لا عه‌بدولا‌ی حه سه ن زاده، ته نانه ت ده رگای ئوتوموبێله که‌یان نه‌کردبۆوه که له نا وی‌دا ده سترێژیا ن لێکراوه . هه‌روها له په روه نده که دا هاتوه که حه‌ڤده چه کدار نێردراون بۆ گرتن یا‌ن کوشتنی ئه و پێشمه رگانه‌ی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران. ئه وه نیشا ن ئه دا ت که جینایه ته که به بڕیاروداڕێژراو سیا سی بووه. وا ته له پێشدا بڕیاری کوشتنی ئه و که سا‌نه درابوو
.
به رێزان مرۆڤ دۆستا ن مافناسان!
به وه به رچا وگرتنی ئه و خا‌ڵانه ی که من ئا ماژه م پێ کردن داواکارم پێم بڵین که به پێی کام بنه‌مای یا سا یی پێنج ئه ندامی رێبه‌را یه‌تی حزب پێشمه‌رگه‌ی خاوه‌ن چه ند سا ڵ خه با‌تی میلله‌تی کورد به‌و شێوه په‌لاماردانه ده سترێژیان لێ بکه‌ن. سه ره رای ئه وه ی که تاوا‌نبا‌ره کا ن سزا نه‌دران و ئا زادکران له گه ڵ ئه‌وه‌دا شه هیده کا‌ن به نا وی تا وا نبار نا سێنراون
.
داوا ئه‌که‌م ئا‌گا‌دارم بکه‌ن که ئه‌و حزبه وه کو ماف پارێزی شه‌هیده کا‌ن بۆ ئه و په‌روه‌نده‌یه چی کردوه و به چ ئا کا‌مێک گه یشتووه. ئایا سیانزه ساڵ بۆ وه‌لامی ئه‌و پرسیاره ی‌من به‌س نییه؟
مه‌نال تایه رعه بدوڵا هاوسه‌ری تیربارانکراو سه‌ید مه‌نسوری نا سری
..
بڕیار
ژماره /٢٢٥/ج/١٩٩٨
دادگای جنائی شاری سلێمانی رێکه‌وتی ٢٠/٦/١٩٩٨ له لایه‌ن سه‌رۆکه‌که‌یه‌وه به‌رێز ( له‌تیف طه‌محمود) به به‌شداری ئه‌ندامانی دادگا به‌رێزان (له‌تیف سعید معروف) له گه‌ڵ ( فاروق عبدالواحد مسته‌فا) رێگه‌یان پێدراوه به ناوی گه‌له‌وه که دادوه‌ری بکه‌ن و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه بده‌ن:
گومان لێکراوان:
1ئه‌ر سه‌لان حمه‌سور حمه‌امین ،عبدالرزاق عثمان حسین ،مه‌ریوان کمال محمد
دادوه‌ری لێکۆلینه‌وه‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی کردوه به بڕیاری ژماره /٩٧ که ئه‌ویش ئاماژه ده‌کات به بڕیاری ٩٩٨ له رێکه‌وتی ١١/٥/١٩٩٨ که ده‌رچووه له لێکۆلینه‌وه‌ی رووداوه که که ژماره‌که‌ی ٩٩٧ی به‌رێوبه‌رایه‌تی لێکۆلینه وه‌ی دادوه‌ری که هه‌ریه‌ک له گومان لێکراوان
ئه‌رسه‌لان حمه‌سور حمه‌امین، عبدالرزاق عثمان حسین، مه‌ریوان کمال محمد که گیراون به پێی بڕیاری دادگا وه دادگایی کردنیان به پێی مادده‌ی ٤٠٦ له یاسای سزادان به پێی ماده‌کانی ٤٧ و ٤٨و ٤٩ بۆ دادگایی کردنیان له رۆژێکی دیاری کراودا که له رێکه‌وتی ١٠/٦/١٩٩٨.
دادگا پێک هات به ئاماده‌بونی داواکاری گشتی به‌ڕێز حمید مجید محمد و به ئاماده‌بونی گومان لێکراوانی ناو براو بۆ دادگایی به بێ دانانی پارێزه بۆخۆیان هه‌ر بۆیه به پێی ماده‌ی ١٤٤ له بنه‌مای یاسایی سزاداندا بڕیاردرا پارێزه‌ر ده‌ست نیشان بکرێت که ئه‌ویش به‌رێز عبدالله احمد اسماعیل دانرا بۆ داکۆکی کردن لێیان به بانگهێشت کردن و ئاماده بوونی ناوبراو بڕیاره که ئاشکرا کراو خوێندرایه‌وه ،وه هه روه ها ووته‌ی خاوه‌ن سکالاکان به ما فێکی که‌سایه‌تی دانرا بۆ منال طاهر عبدالله و عارف شیرین سوخن وه هه‌ریه‌ک له شایه‌ته‌کان که بریتین له جمال نادر محمد ناسراو به حاجی مه‌سیفی) و ( زانا عبدالغنی مجید وحمرین کمال سعید.
دادگا بڕیاری دا به دانانی جێگری دادوه‌ری که ئه‌ویش بریتی بوو له شلێر جزا بۆ سه‌رپه‌رشتی منداڵه بچوکه‌که شایی سید مه‌نسور) بۆ داواکردنی مافه‌کانی. که ناوبراو ئاماده بوو داواکه‌ی خۆی به دادگا پێشکه‌ش کرد، دوابه دوای ئه‌وه نوسراوه‌ی پشکنین که بۆ شوێنی رووداوه که ئاماده کرابوو به به‌ڵگه‌کانی پشکنینی به‌ر جه‌سته‌یی و راگرتنی چه‌ک و به‌ڵگه‌ی تا وان کردن خوێندرایه‌وه به بێ هه‌بوونی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوه‌ری تایبه‌تی بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که تاوانیان به‌رامبه‌ر کراوه له به‌ر ئه‌وه‌ی لاشه‌کانیان براوه له له‌یه‌ن ئه‌ندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه‌و نه‌یان هێشتووه هیچ جۆره پشکنینێک بکرێت له سه‌ر لاشه‌کانیان وه شوێنی ناشتنیان بزانرێت وه هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ک له تاوان باران به شێوه‌ی تاکه‌که‌سی ووته‌یان لێ وه‌رگیراو تاوان بار کران به پێی مادده‌ی ٤٠٦/١ له یاسای سزادان به پیی مادده‌کانی ٤٧ و ٤٨ و ٤٩ ، که بۆیان خوێندرایه‌وه و بۆیان روونکرایه‌وه. گومان لێکراوه‌کان به حاشاکردن وه‌ڵامیان دایه‌وه دواتر دادگا گوێی بۆ ووتاری داواکاری گشتی راگرت وه هه‌روه‌ها بۆ نوسراوه‌ی پاریزه‌ر تا کۆتایی ووته‌ی تاوان بارکراوه‌کان وه له به‌ر خاتری ووردبونه‌وه له رووداوه‌که کێشه‌که دوا خرا بۆ رۆژی ٢٠/٦/١٩٩٨ که دادگا وه‌کو جاری پیشوو پێک هێنرا به ئاماده بوونی داواکاری گشتی و گومان لێکراوان له گه‌ل پارێزه‌ری دیاری کراویان. پرسیار کرا له گومان لێکراوه‌کان که ئایا هیچ ووته‌یه‌کی ترتان هه‌یه؟ ئه‌وانیش به نه‌خێر وه‌ڵامیان دایاوه، ئنجا دادگا بریاری کۆتایی به دادگایی کردن هێناو رووداوه‌که‌ی خسته ژێر به‌ندی لێکۆلینه‌وه‌و بیر لێکردنه‌وه.
له کاتی ووردبونه‌وه‌و پێداچوونه‌وه بینرا له ره‌وتی لێکۆلینه‌وه و دادگایی کردنه‌که‌وه له‌و به‌ڵگانه‌ی که به ده‌ستمان هێناوه که بریتین له شایه‌تی دانی خاوه‌ن سکاڵاکان که بریتین له منال طاهر عبدالله و عارف شیرین سوخن وه شایه‌ته‌کانی دیکه که بریتین له جمال نادر محمد و زانا عبدالغنی مجیدوحمرین کمال سعید وه راپۆرتی پشکنین له سه‌رشوێنی رووداوه‌که‌وه به‌ڵگه‌کانی پشکنینی به‌ر جه‌سته‌یی و راگرتنی چه‌ک و به‌ڵگه‌ی تاوان کردن و ووته‌ی تاوان باران له هه‌موو قۆناغه‌کاندا وه ئنجا روون بووه بۆ ئه‌م دادگایه!!.
که له رێکه‌وتی ٨/١٢/١٩٩٧ تاقمێک له ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر تاقمێک له ئه‌ندامانی به‌شی په‌یوندیه‌کانی ئێران وه دوای ته‌قه و پێکدادان ئه‌ندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران توانیان ده‌ست بگرن به سه‌ر ئوتوموبێله‌که‌دا له جۆری پیکاب ده‌بل قه‌مه‌ره وبیدزن له ناوچه‌ی خه‌له‌کان که سه‌ر به شارۆچکه‌ی دوکانه، له ناو ئوتوموبێله‌که‌دا به‌ڵگه‌نامه‌ی جۆراوجۆرهه‌بووکه په‌یوه‌ندیان هه‌بووه به بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان کۆما ری ئیسلامی ئێران و یه‌کێیتی نیشتما نی کوردستان دا.
دوا به دوای ئه‌وه په‌یوه‌ندی کراوه به به‌رپرسا ن به مه‌به‌ستی گه‌راندنه‌وه‌ی ئوتوموبێله‌که بۆ ئه‌وه‌ی پێکدادانی چه‌کداری له ناوچه‌که‌دا له نێوان ئه‌و دوولا یه‌نه‌دا روو نه‌دا . وه بۆ یه‌فه‌رمان ده‌کرا له لایه‌ن به‌رپرسان بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر به ناردنی مه‌فره‌زه‌یه‌ک بۆ خا‌ڵی پشکنینی ئازادی له ده‌روازه‌ی کۆیه ره‌وانه بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌یاره‌ی جۆری برازیلی سپی که یه‌کێکیان به ژماره‌ی ١٣٠٧٩ ده‌ستگیر بکرێت به سه‌رنشین و هه‌ر به‌ڵگه‌نامه و که‌لوپه‌لێک له ناوی دایه و بگه‌رێنرێته‌وه بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له کۆیه. به پێی ئه‌م فه‌رمانه به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر هه‌ڵسا به ناردنی مه‌فره‌زه‌یه‌ک که پێک هاتبوو له ١٧ چه‌کدار به سه‌رۆکایاتی گومان لێکراو ملازم ئه‌رسه‌لان حمه‌سور حمه‌امین بۆ خا‌ڵی پشکنینه که بۆ جێ به جێ کردنی ئه‌و فه‌رمانه‌ی که پێیان درابوو وه له کاتی هه‌ڵسان به جێ به جی کردنی فه‌رمانه‌که سه‌یاره‌ی داواکراو له جۆری برازیلی ژماره ١٣٠٧٩ ده‌رکه‌وت که له رێگه‌ی شاخی هه‌یبه‌ت سوڵتانه‌وه ده‌هات به‌ره و کۆیه ئنجا له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌که‌وه سه‌یاره‌ی ناوبراو ڕاگیرا که له ناویدا چوار چه‌کدار هه‌بوو، وه داوایان لێ‌کرا که وا ناسنامه‌کانیان پیشان بده‌ن تا بناسرێن به‌ڵام ئه‌و داوایه‌یان ره‌د کرده‌وه‌وه هه‌روه‌ها ره‌دیان کرده‌وه که له گه‌ڵیاندا بچن بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایش وه له کاتی ئه‌م مشت‌و مرانه‌دا لێخوری سه‌یاره‌ی برازیلی که ڕاگیرا بوو ئه‌و تفه‌نگه‌ی که پێی بوو به‌رزی کرده‌ووه به‌ره و ئامر مه‌فره‌زه و ته‌قه‌ی کرد له ئاکامدا علی حسین عبدالله تاکێک له ئه‌ندامانی مه‌فره‌زه به قه‌ستی کوشتن پێکای و به شوێنی‌دا باقی سه‌رنشینه‌کانی ئه‌و سه‌یاره‌یه هه‌ستان به ته‌قه‌کردن ونجاة علی حسین یه‌کێکی دیکه له ئه‌ندامانی مه‌فره‌زه بریندار کرا و دوابه دوای ئه‌وه گومان لێکراوان له لایه‌ن خۆیانه‌وه هه‌ستان به ته‌قه کردن له سه‌یاره‌که و کوشتنی هه‌موو سه‌رنشینه‌کان.
ئه‌و دادگایه وای ده‌بینێ که گومان لێکراوان سه‌ر به به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشن ئه‌رکی ره‌سمی خۆیان به پێی ئه‌و ده‌ستوره‌ی که له لایه‌ن سه‌رۆکه‌که‌یانه‌وه پێیان درابوو به‌رێوه بردووه. ئه‌وه ئاکامی هه‌ل ومه‌رجێکی گونجاو بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و فه‌رما نه بووه.
که بریتیی بووه له خێرا یی به‌رێوه‌بردنی کا روبا ری هه‌رێم، پا راستنی هێمنا یه‌تیی سه‌قا مگیریی و پێشگیریی له تێکهه‌ڵچوونی چه‌کدارانه له نێوان ئه‌ندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وئه‌وانه‌ی که سه‌ربه ده‌فته‌ری پێوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلا میی ئێران له هه‌رێمی کوردستانن...ئه‌وه‌ش له لایه‌ن شایه‌ت جمال نادر محه‌ممه‌د یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر له به‌رده‌می ئه‌و دادگایه‌دا ته‌ئید کراوه‌که دانی ده‌ستور له لایه‌ن ئه‌وه وه به گومان لێکراوان دراوه و ئه‌و کرده‌وه یه په‌یوه‌ندی به‌وه وه هه‌یه نه‌ک به گومان لێکراوان ئه‌رسه‌لان حمه‌سور حمه‌امین، عبدالرزاق عثمان حسین،مه‌ریوان کمال محمد تاوانێکیان نییه، چونکه ئه‌وانه فه‌رمانێکه که له لایه‌ن فه‌رمانده‌که‌یانه‌وه پێیان دراوه به‌رێوه بردووه که له گه‌ڵ ماده‌ی ٤٠ی قانونی سزادان
ده‌گونجێ که ئه‌رکی خۆیان بووه په‌یڕه‌وی له فه‌رمانی سه‌رۆکه‌که‌یان بکه‌ن، له به‌ر ئه‌وه دادگا بڕیاری دا که ئه‌و که‌سانه به‌رپرس نین و ئه‌و تاوانه‌وه ر ده‌گرێته‌وه که خراوه‌ته پاڵ ئه‌و که‌سانه به پێی ماده‌ی٤٠٦/١ یاسای سزادان و به پێی ماده‌ی ٤٧،٤٨ ٤٩ بۆ ئازاد کردنی به په‌له‌ی ئه‌و که‌سانه کۆسپێکی یاسای نی یه. جیا له‌وه به پێی حوکمه‌کانی مادده‌ی/١٨٢د و ه
له ئوسوڵی سزادان ودانه‌وه‌ی تفه‌نگه‌کانیان به‌و ژمارانه ٢٦٨٥-٢٨٠٠٩٧١٣-٣٨٣٦ که لێیان وه‌رگیرا بوو به پێی ده‌ستوری ده‌ست به سه‌ردا گرتنی چه‌که‌کان له ١-٤-١٩٩٨ ده‌بێ بدرێنه‌وه به به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێرو راگه‌یاندنی به به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌وکاره پاش وه‌رگرتنی حوکمی کۆتایی پێهێنان و دانی ٣٠ دینار به پارێزه‌ر عبدالله احمد اسماعیل له خه‌زێنه پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری کۆتایی ڕاگه‌یه‌نرا، ئه‌م بریاره‌یه‌ک ده‌نگ دراو به ئاشکرا له رۆژی 20/6/1998 ڕاگه‌یه‌نرا. 1
سه‌رۆکی دادگا: له‌تیف طه محمود.
ئه‌ندامی بڕیارده‌ر: فاروق عبدالواحد مسته‌فا
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر