نوو‌سه‌ر: هێمن
سه‌ر‌نج و رامان له نامه‌ی کراوه بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سه‌ید مه‌نسور ناسری بۆ حیزبی دێموکرات (حدکا و حدکا)
تیرۆرکردنی ئه‌ندمانی ریکخراوه‌سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی له باشووری کوردستان به‌ده‌ستووری نیزامی شیعه‌ی ئیسلامی ئێران، به‌ده‌ستی به‌شێک له هێزه‌کانی یه‌کێیتی نیشتمانی نه دیارده‌یه‌کی نوێ یه و نه ته‌واو بوونیشی ده‌بێت.
زۆرجار خوینی ڕۆڵه‌کانی کورد له باشووری کوردستان له‌و په‌ری ناجوانمێرانه و له بێ ده‌سه‌ڵاتی و مه‌زلومییه‌ت دا رژاوه و هیچ که‌س و له‌یه‌نێک و رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی کوردستانی باشوور هه‌نگاوێکی بۆ پێشگرتنی ئه‌و کرده‌وه‌ی نائینسانی و تیرۆریستی یه نه‌ناوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت هێزکانی ئیته‌لاعاتی ئێران و سپای پاسداران مه‌ودا و ده‌رفه‌ت یان بۆ تیرۆکردنی ئه‌ندامانی ریکخراوه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر له پێشوو یان بۆ خۆڵقاوه، بێ ئه‌وه‌ی دادگایه‌ک پێک بێت و به‌کۆژانی ئه‌و رووداوانه دادگایی و سزا بکا.
له‌وه‌یدا که نه‌فۆز و ده‌سه‌لاتی هێزی سیخۆری ئێران له هه‌رێمی کوردستان بێ سنووره، هیچ شک و گومانێک نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێ ته‌ئه‌سۆف و نیگه‌رانی و سه‌رسوورمانه، یه‌که‌م تیکه‌ڵاوی و خۆفرۆشی ئه‌و که‌سانه له باشووری کوردستانه که فه‌رمانی تیرۆکردنی ڕۆڵه‌کان و ئه‌ندامانی ریکخراوه‌سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ده‌ستووری ناوه‌ندی یه‌کانی سه‌ر به دامووده‌زگای سیخۆری ئێران جێ به جێ ده‌که‌ن و به‌م شێوه‌یه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نیزامی ئیسلامی ئیران به‌جێ ده‌هێنن، و خه‌ساره‌یه‌کی په‌ر مه‌زن له جوولانه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ده‌ن.
دووهه‌م به‌په‌رۆشی، مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوێست و بێ ته‌فاوه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌و رابه‌ته‌دایه، ئه‌گه‌ر حیزبی دێموکرات ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتشی له باشووری کوردستان به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت که بتوانی سزای تیرۆریسته‌کان ئه‌و رووداوانه بکا، لانی که‌م ئه‌وه‌یه حیزب ده‌بێت وه‌داوکه‌وتنی رووداوه‌کان به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تی دانی دادگاکان بۆ سزادانی قاته‌ڵانی کاره‌ساته‌کان بکا، و هه‌موو زه‌مینه‌یه‌کیش بۆ ئاشکرا کردنی تاوانباره‌کان و به‌کۆژانی ئه‌و رووداوانه فه‌راهه‌م به‌کا و له هیچ هه‌وڵی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆتایی نکا.
جگه له‌وه‌ی شێوه و رێبازی لێکولێنه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه ده‌ڵته‌زێنه له لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێر و کۆری دادوری هه‌رێمی باشووری کوردستان جێ پرسیاره و خاڵی ره‌شی زۆرن، یه‌که‌م پرسیار له‌و رابه‌ت له حیزبی دێموکرات ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر واووتنه‌که‌ی دادگاکه‌ی ئه‌و رووداوه‌یه درووست بێت که گۆیا ڵاشه‌ی چوار شه‌هیدی ئه‌و کاره‌ساته بۆ مه‌به‌سته‌کانی لێکۆلێنه‌وه نه‌دراوه‌نه‌ته ده‌ست پزشکی قانوونی، حیزب به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌و واووتنه به‌رپرسه، و ئه‌رکه‌ی سه‌ر شانی حیزبه که ڕاست و ناراست بوونی ده‌رکاندنی ئه‌و دادگایه روون به‌کاته‌وه.
له ڕاپۆرتی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر بۆ دادگا باس له دوو ئوتوموبیلی دزراو و چوار ئه‌ندامی چه‌کداری حیزبی دێموکرات ده‌کرێت، له کاتیکدا له بڕیاری ده‌رکراوی دادگا، ته‌نانه‌ت به ئوتوموبیل یه‌کی جۆری برازیلی به ژماره‌ی 1307 له خاڵی پشکنینی ئازادی له کۆیه ئاماژه کراوه.
یه‌که‌م پرسیار له‌و رابه‌ته دا ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر دوو ئوتوموبیل له لایه‌ن چوار ئه‌ندامی حیزبی دێموکرات دزراو‌ن، ئوتوموبیله‌که‌ی دیکه چی به‌سه‌ر هاتووه، ئایا ئوتوموبیلی دووهه‌میش ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه،
ئه‌سله‌ن ئوتوموبیل یه‌کی دیکه له کایه‌دا بووه؟.
ئه‌گه‌ر ئوتوموبیلی دووهه‌م له خاڵی ئازادی کۆیه به‌شداری ئه‌و رووداوه بوو سه‌رنشینه‌کانی کێ بوون؟، ئه‌و ئوتوموبیله ده‌بێ جی به‌سه‌ر هاتبێت؟.
پرسیاری دووهه‌م ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی حیزب دێموکرات له‌و رووداوه دا چوارکه‌س بوون و دوای لێکدان و پێدان یان له‌گه‌ڵ تا‌قمێک له ئه‌ندامانی به‌شی پێوه‌ندی ئێران له هه‌ولێر به‌ته‌مای دزینی ئه‌و دوو ئوتوموبیل بوون، چوونه هه‌ر چوار که‌س سواری ئوتوموبیلێک ده‌بن و هه‌ر چوار که‌س له یه‌ک ئوتوموبیل دا هاتوچۆیان کردوه، له کاتێکدا ئه‌وان به پێ ڕاپۆرتی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌بێ دوو ئوتوموبیل یان دزیبێت.
باشه ئایا له‌و لێکدان و پێدادانی نێوان چوار پێشمه‌رگه‌ی حیزب و تا‌قمێک له ئه‌ندامانی به‌شی په‌یوه‌ندی ئێرانی له هه‌ولێر که‌سێک یان ئوتوموبیلێک له جه‌ریانی ته‌قه‌یه‌دا خه‌ساره‌تێکی پێ گه‌شتوه، ئایا که‌سێک له دوولایه‌نی ده‌رگیری ئه‌و ته‌قه‌ی بڕیندار بوو یان کۆژراوه؟ شوینی رووداوه‌ک کوێ بوو؟ ئه‌ی بۆ له ڕاپۆرتی ئاسایشی هه‌ولێر باس له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌کراوه و به‌رێزان سه‌رۆکی دادگا و بڕیارده‌ره‌کان هیچ پرسیارک یان له‌و رابه‌ته‌دا له گۆمان لێکراوان ناکه‌ن.
زیاتر له‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی چوار چه‌کدای حیزبی دێموکرات دزی ئوتوموبیل و کاری خه‌لاف بووبێت، بۆ ئه‌وان له‌به‌رده‌می مه‌فرزه‌ی 17 که‌سی ئاسایشی هه‌ولێر له خاڵی پشکنینی ئازادی کۆیه را‌وه‌ستان ده‌که‌ن. راوه‌ستانی ئه‌وان له خاڵی ئازادی کۆیه نیشانه بێ تاوانی ئه‌و چوارکه‌سه ده‌گه‌یه‌نی، نه‌ک دزینی دوو ئوتوموبیل و ده‌رگیری له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زیه‌کی 17 که‌سی ئاسایشی هه‌ولێر.
باش ئایا یاسای تر و مه‌نته‌قی تر نه‌بوو ئاسایشی هه‌ولێر ڕاسته‌وخۆ په‌ێوه‌ندی به حیزبی دێموکرات له کۆیه بۆ لپرسینه‌وه‌ی ئه‌و چوار که‌س کردبایه، بۆ کۆری دادوه‌ری ئه‌و پرسیاره‌ی له گۆمان لێکراوان و ئاسایشی هه‌ولێری ناکا؟ هه‌مووی ئه‌و پرسیارانه ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ینی که ته‌واوی دادگاکه و دامووده‌زگای ئاسایشی هه‌ولێر گۆمان لێکراون و به‌ستراوه‌ی دامووده‌زگای سیخۆری جمهۆری ئیسلامی ئێرانن.
ئه‌گه‌ر قه‌رار وا بوایه که چوار ئه‌ندمامی حیزب به‌ربه‌ره‌کانی وشه‌ڕی چه‌کداری هێزی 17 که‌سی ئاسایشی هه‌ولێر بکه‌ن به‌ر له‌گه‌یشتن یان بۆ خاڵی ئازادی کۆیه له ئوتوموبیله‌که یان داده‌به‌زین و خۆیان داده‌مه‌زراند و ته‌قه‌یان له 17 که‌سی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌کرد.
روون و ئاشکرایه چوار چه‌کداری سه‌رنشینی برازیلی به‌ژماره‌ی 1307، هه‌ده‌فیان ته‌قه کردن له مه‌فره‌زه‌ی 17 که‌سی ئاسایسی هه‌ولێر نه‌بووه، و نه ئه‌و مه‌ودایه‌یان هه‌بوو و نه ئه‌وه‌نده‌ش‌یان شوێن له ئوتوموبیله‌که دا به به‌ره‌وه بووه که‌بتوانن راسان به مه‌به‌ستی ته‌قه کردن له به‌رامبه‌ر مه‌فره‌زه‌ی 17 که‌سی ئاسایشی هه‌ولێر به‌که‌ن، به‌تایبه‌ت لێخۆری ئوتوموبیله‌که.
به‌رێز بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سه‌ید مه‌نسور و سێ که‌سی تر ئه‌و رووداوه ده‌ڵته‌زێنه، له‌وه‌ی دا که به‌کڕیگیراوانی نیزامی ئیسلامی ئێران له هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ندیان ده‌سه‌ڵات و نه‌فۆز هه‌یه که بتوانن دادگایه‌کی ناعاده‌ڵانی ئاوا به ره‌خسینن بۆ ده‌ربازکردنی مۆچه خۆران و به‌کڕیگیراوان یان هیچ شک و گۆمانێک تان نه‌بێت، ئه‌وه‌ی جێ شک و گۆمانه، شێوه‌ی لێپرسێنه‌وه‌ی حیزب له مه‌ڕ ئه‌و رووداوه و شارده‌نه‌وه‌ی لاشه‌ی شه‌هیده‌کان بۆ مه‌به‌ستی لێکۆلێنه‌وه‌ی پزشکی قانوونی یه.
نه سه‌رۆکی دادگاکه له‌تیف طه‌محمود، نه ئه‌ندامانی بڕیارده‌ری، فاروق عبدالواحد مسته‌فا، و له‌تیف سعید محمود، و نه 17 که‌سه‌ی مه‌فره‌زه‌ی ئاسایشی هه‌ولێری به‌کۆژی ئه‌و چوار که‌سه ئه‌و ویژدانه و شه‌رافه‌ت و شه‌هامه‌ته‌یان تێدایه که ڕاستی یه‌کانی ئه‌و رووداوه بخه‌نه به‌ر ده‌می ئیوه‌ی مه‌زلوم، و نه حیزبی دێموکرات ده‌توانی ئه‌وه‌ند بوێر بێت وه‌دواکه‌وتنی داوای بنه‌ماڵه‌کانی شه‌هیدی ئه‌و کاره‌ساته به‌جێ به‌هێنی.
هه‌ر چه‌ند داوای ئیوه له حیزبی دێموکرات، نه‌ک له‌سه‌ر جێ خۆیه‌تی به‌ڵکوو مافی ڕاسته‌قینه‌ی خاوه‌ن شه‌هیدشه، به‌ڵام پێموایه پرسیاری ئیوه‌ش وه‌ک هه‌موو پرسیاره‌کانی دیکه له‌سه‌ر کاروانی شه‌هیدانی حیزب بێ وه‌ڵام ده‌مێنێته‌وه و به داخێکی زۆره‌وه ده‌چێته خانه‌ی فه‌رامۆشی حیزبه‌وه.
نمونه‌ی روونی ئه‌و جۆره رووداوانه زۆرن له ئه‌ژمارکردن نایه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌رچاویان پرسی شه‌هید بوونی به‌رێز سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک ئه‌حمه‌د توفیقه، ئه‌ورۆشی ده‌گه‌ڵ بێت حیزبی دێموکرات هیچ وه‌ڵام و راڤه‌کردنێکی له‌سه‌ر شه‌هیدبوونی خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌دتوفیق نه‌داوه‌ته دره‌وه.
به هیوای ڕۆژه‌ی وه‌ڵام وه‌رگرتنه‌وه‌ی پرسیاره‌کان بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان.
توێژه‌ران، نووسینی هێمن، رێکه‌وتی 12 مه‌ی 2010 زائینی.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر