نامه‌ێ سه‌رئاوه‌ڵا
به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان جه‌نابی کاک مسعودبارزانی
به‌ڕێز سه‌رۆکی پارلمانی کوردستان،
به‌رێز سرۆک وه‌زیرانی هه‌ریمی کوردستان،
به‌ڕێز وه‌زیری دادی هه‌ریمی کوردستان،
به‌ڕێزان ڵایه‌نگرانی مافی مروف و پشتیوانانی پێشمه‌رگه‌ێ کوردستان
بابه‌ت:کاره‌ساتی ده‌روازه‌ی کۆێه (08/12/1997)
ڕۆژی 08/12/1997 به‌رانبه‌ر به17 ی سه‌رماوه‌زی1376ی هه‌تاوی ڕاگه‌یندراوێک له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه ده‌رچوو که باسی له هه‌واڵێکی دڵته‌زین ده‌کرد. هه‌واڵی شه‌هید کرانی پێنج تێکۆشه‌ری ڕێگای ڕزگاری گه‌لی کورد.به‌ڵام نه به‌ده‌ستی تێروریستانی کۆماری ئیسلامی،به‌ڵکوو به‌داخه‌وه به‌ده‌ستی چه‌کدارانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی.
ڕووداوه که‌به‌و شێویه بوو: به‌ره‌به‌یانی ڕوژی 17 ی سه‌رماوه‌زی 1376 به‌رانبه‌ربه 8ی دیسامبری1997 له کاتێکدا پۆلێ له‌تێکۆشه‌رانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران که له شاری سلیمانی به‌ماشێنی حیزبیه‌وه به‌ره‌و کۆێه به‌ڕێ ده‌که‌ون، له‌نزیک شاری دوکان ده‌که‌ونه که‌مینی تیروریسته‌کانی سه‌ر به‌ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و له‌یه‌که‌م ده‌سڕێژدا به‌داخه‌وه كاک مه‌نسوری فه‌تاحی ئه‌ندامی سه‌رکردایتی ئه‌و حیزبه شه‌هید ده‌بێ. باقی تێکوشه‌ران به‌ره‌نگاری تێروریستان ده‌بن و ڕاویان ده‌نێن و سیاره‌که‌ێشیان پێ به‌جێ دێلن وبه‌ره‌و کۆیه درێژه به‌ڕێگاکه‌یان ده‌ده‌ن.
له ده‌روازه‌ی کویه به‌بێ هیچ بیانۆێک له‌لایه‌ن چه‌کدارانی ئاسایش سه‌ربه یه‌کییه‌تی نیشتمانی به فه‌رمانده‌هی "حاجی مه‌صیفی" وه‌به‌ر ده‌سڕێژ ده درێن و هه‌موویان که چوار که‌س ده‌بن شهید ده‌بن.
ناوی شه‌هیده‌کان بریتین له شه‌هیدان: سه‌ید مه‌نسور ناسری ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی،ئه‌بوبه‌کری ئیسمایل زاده (سامال) به‌رپرسی کومیته شارستانی بانه.ره‌فعه‌ت حوسینی ئه‌ندامی کومیته پاوه،یه‌دوڵا شیرین سوخه‌ن پێشمه‌رگه‌ی هێزی پارێزگاری.بۆ ئاگاداریی ئێوه‌یی به‌ڕێز پاش شه‌هیکردنی ئه‌م رؤڵه‌تێکۆشه‌رانه ته‌نانه‌ت بێ حورمه‌تیه‌کی زۆریش به ته‌رمه‌کانیان ده‌کرێ.
له وڵامی به‌یاننامه ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکرات‌دا، یه‌کیه‌تی نیشتمانی به‌نوسراوه داخ و که‌سه‌ری خۆی ده‌ربڕیبو و تاوانه‌که‌یان وه‌ئه‌ستۆ گرتبو. ته‌نانه‌ت سکرتێری گشتی یه‌کیه‌تی نیشتمانی جه‌لال تاله‌بانی و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه کوسره‌ت ره‌سول بو دڵ نه‌وائی سه‌ردانی سه‌رکردایه‌تی حیزبی دیموکرایانیان کردبو و به‌ڵینی به‌سزاگه‌یاندنی تاوان بارانیان داب‌و و سه‌ر ئه‌نجام پاشی هاتو چووی چه‌ندین وه‌فدی هه‌ردولا و داواکاری حیزبی دیم‌و کرات،56 ڕۆژ پاش ڕوداوه‌که یه‌کیه‌تی نیشتمانی له ڕۆژنامه‌ی "کوردستانی نوێ" ژماره 1548 ڕیکه‌وتی 02/02/1998 ڕونکردنه‌ویکی به‌م عینوانه بڵاو کرده‌وه:
"ڕوژی 8/12/1997 ڕوداویکی ناخوش و دڵته‌زین له سه‌یته‌ره‌ی شاری کۆیه رویداوه له ئه‌نجامدا چه‌ن لێپرسراویکی برایانی حیزبی دیموکرات و دو پێشمه‌رگه‌ی ی.ن.ک شهیدبون. بۆیه ئیمه حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان زۆر به‌توندی دژی ئه‌م تاوانه ده‌وه‌ستین وبه‌توندی محکومی ده‌که‌ین.هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌که ئه‌م کاره‌ی ڕویدا، پێش ئه‌وه دژی حیزبی دیموکرات بێت، دژی .ی.ن.ک و حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستانه.بوئه‌م مه‌به‌سته حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان سه‌رقالی لێکۆلینه‌وه له‌گه‌ل ئه‌وکه‌سانه‌یه که‌په‌یوه‌ندی دارن به‌م ڕوداووه و دوای لێکولینه‌وه‌یش تاوانباران ده‌درینه دادگایکی تایبه‌ت وحیزب دیموکرات و یه‌کیه‌تی نیشتمان یش له‌ئه‌نجامه‌که ئاگادار ده‌کرێنه‌وه."
سه‌رئه‌نجام ڕێکه‌وتی 20/06/1998 له دادگایکی ئه‌وتۆ،وچاوه‌ڕوان نه‌کراودا به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی قانون و عۆرفی قه‌زائی، تاوان بارانیان ته‌بره‌ئه(بێ تاوان ناسێنران)و به‌ره‌لاکران. و به قه‌باحه‌ته‌وه شه‌هیده‌کانیان تاوانبار و به‌قانون شکینی کرد و هه‌ریمی کوردستانیان بوتروریسته‌کانی کوماری ئیسلامی ئێران ئه‌من کرد.
ده‌قی قه‌راری دادگاکه له گه‌ل ئه‌م ده‌قه ده‌خه‌مه به‌رچاوئێوه‌ی به‌ڕیز وقه‌زاوه‌ت به‌ئیوه ئه‌سپێرم. ئه‌گه‌ر مه‌عنای عه‌داله‌ت وداد له‌حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستاندا ئه‌وه‌یه، بائێمه ڕێگایکی تر (که بێ‌شک هه‌یه) تاقی بکه‌ینه‌وه .
ئه‌گه‌ر عه‌داله‌ت له‌وه‌زاره‌تی دادی حکومه‌تی کوردستان به‌وشێوه‌یه که‌چاوه‌ڕوانی لێ ده‌کری، ئێمه وه‌کو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سه‌ید مه‌نسور ناسری داواکارین به‌زوترین کات له‌دادگایکی عادڵانه دا، په‌روه‌نده‌ی ئه‌و جه‌نایه‌ته که یه‌کێ له‌خاله ڕه‌شه‌کانی ته‌مه‌نی ئامران و به‌ڕێوه به‌رانی ئه‌و جینایه‌ته‌یه له‌سه‌ر ڕا بکرێته‌وه ،هه‌رله‌و کاته‌دا داوا له‌به‌ڕێز جلال تالبانی سکرتری ی.ن.ک ده‌که‌ین له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا بو به‌ڕێوه‌چونی عه‌دل وداد یارمه‌تیمان بده‌ن.
ئێمه دیتمان جه‌نابیان له ئیمزای بڕیاری له سێداره دانی جه‌نایه‌تکارێکی وه‌ک سه‌دام حوسین، بو ڕێزگرتن له مافی مروف، خوێ پاراست. تا بزانین کوشتنی شوڕشگێرانی ڕوژهه‌ڵاتی پێ چون بووبێت.
لێره‌دا به‌پیویستی ده‌زانم نێوی ئه‌و که‌سانه ڕاسته‌وخو یان ناڕاسته‌و خو به‌شداری ئه‌و جه‌نایه‌ته بوون بێنم، که بریتین له قادرحه‌مه‌جان (حاکم قادر) به‌رپرسی ئه‌وکات وئێستای ئاسایش، حاجی مه‌سیفی فه‌رماندری سه‌ێته‌ره‌ی کۆیه له کاتی ڕوداوه‌که، ئه‌رسلان حه‌مه‌سور،حه‌مه‌ئه‌مین و عه‌بدولڕه‌زاق عوسمان،حوسین ومه‌ریوان کماڵ محمد ،
ڕئیس دادگاکه له‌تیف تاها مه‌حموود، دادوه‌رله‌تیف سه‌عید مه‌عروف ، و دادوه‌ر فاروق عه‌بدولواحد مسته‌فا.
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و حورمه‌تمدا بابه‌شیخ ناسری
06/12/2009 ئاڵمان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر