شنبه، آذر ۱۸، ۱۳۹۱

کاتی ئەوەهاتوە ی.ن.ک داوای لێبوردن لە بنەماڵەی قوربانیانی ١٧ی سەرماوەز بکات



ئەمریکا دوای ٥٠ ساڵ داوای لێبۆردنی لە بنەماڵەی قوربانیان و خەڵکی ژاپۆن کرد لە بابەت بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆم لە ١٩٤٥بە دژی ئەو ولاتە.

ئیتالیا دوای نیزیک بە ١٠٠ ساڵ لە بابەت ئیعدامی عومەر موختار زوڵم و زۆرێک کە لە خەڵکی لیبی کردبوو ، داوای لێبۆردنی کرد .

فەڕانسە دوای دەیان ساڵ داوای لێبۆردنی لە الجزایر کرد. تورکیە داوای لێبۆردنیلە بابەت قەتل و عامی دێرسیمی کرد و زۆر نموونەی دیکە لەو دونیایە دا.

داخوا کاتی ئەوە نەهاتووە کە یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستانیش لە بابەت شەهید کرانی شەهیدانی ١٧ ی سەرماوەزی ساڵی ١٩٩٧ لە دەروازەی کۆیە و لە سەیتەرەی خۆیدا ، داوای لێبۆردن لە بنەماڵەی ئەو پێنج شەهیدە و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکات؟


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر