یکشنبه، آذر ۲۱، ۱۳۸۹
شنبه، آذر ۲۰، ۱۳۸۹
جمعه، آذر ۱۹، ۱۳۸۹
سێزدە ساڵە سەرپۆش لەسەر تیرۆرەکەى دەروازەى کۆیە دادەنرێ
هوشیار ئه‌حمه‌دی
2010.12.07
"خۆپەسەندترین مرۆڤەکان ئەو کەسانەن کە چاویان بەڕووى چارەنووسى هاونیشتیمانەکانیاندا بەستووە". (ئەرەدى مەزن)
ئاخرین رۆژەکانى پاییز بوو، لە17ى سەرماوەزى ساڵى 1997، تیرۆریستان لەپیلانێکى تیرۆریستى دیکەدا، پۆلێک کادێرو پێشمەرگەى حیزبى دێمۆکراتى کوردستانى ئێرانیان دایە بەر رێژنەى گوللە و شەهیدیان کردن.
ئەوەى جێگاى داخە ئەوەیە کە ئەمجارەیان بەکرێگیراوانى کۆمارى ئیسلامى، خۆیان لە نێو بازگەکەدا حەشار دابوو و بە دەمامکى یەکیێتى نیشتیمانى کوردستانەوە دەرکەوتن.
ئەو کادێر و پێشمەرگانەى حیزبى دیمۆکرات دەهاتنەوە بۆ بارەگاى سەرەکى حیزب لە شارى کۆیە، کە لە "خەلەکان"، نزیک شارۆچکەى "دوکان" کەوتنە بۆسەى تیرۆریستانى " قەرارگاى رەمەزان"ی سوپاى پاسدارانەوە و هەر لە جێ‌دا کادێرێکى سەرکردایەتى حیزب بە ناوى "مەنسوور فەتاحى" ناسراو بە "مەنسوورى رەشەهەورامى" کوژرا، ئەوانى دیکە بەرەو کۆیە دێن بەو مەبەستەى خۆیان بە بنکەکانى حیزب بگەیەننەوە، مخابن ئەوانیش لە بازگەکەى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان دەدرێنە بەر دەستڕێژ و هەر چوارەکەیان دەکوژرێن کە بریتى دەبن لە1- مەنسوور ناسرى ئەندامى سەرکردایەتى 2- رەفعەت حوسەینى 3- یەدۆڵا شیرین سوخەن 4- ئەبوبەکر ناسراو بە "سامال"."
ئەوەش سەلمێنەرى ئەو راستییەیە کە دوژمنانى کورد بەردەوام لە هەوڵى ئەوەدا بوون سەنگەرەکانیان بگوازنەوە نێو ریزەکانى ئێمە و هاوکات لەگەڵ لێدانە جەستەییەکاندا، باندۆرى دەروونیشیان هەبێ. مخابن ئەوان تارادەیەکى باش سەرکەوتوو بوون، چونکى دەردەکەوێ تەنیا ئەرکى داڕشتنى لایەنى ستراتیژی پیلانەکان کەوتووەتە ئەستۆى ئەوان، ئەوى دیکە، هەر لە گەڵاڵەڕێژیى تاکتیکى، کۆکردنەوەى زانیاری، شۆفاری، ئامادەکاریى پێویست و پراکتیزەکردنى پلان و پیلانەکان سەرجەم لە ئەستۆى بەکرێگیراوانى خۆمان بووە.
بەو پێشەکییەوە کە باسمان کرد، لەکۆتایى هەشتاکان و دەهەى نەوەدەکاندا کۆمارى ئیسلامى بەستێنى تۆڕى تیرۆریستیى لە هەرێمى کوردستان ئامادە کرد و دانە و داوەکانى بەشێوازى جۆراوجۆر و لەرێگاى جیاجیاوە بڵاو کردەوە، بەڵام لەو پەیوەندییەدا لە ناوچەى ژێر دەسەڵاتى یەکیێتى نیشتیمانى کوردستان سەرکەوتنى زۆر زیاترى بەدەست هێنا، هەر بۆیە دەبینین لەو سەدان تیرۆرە سیاسییەى لە هەرێمى کوردستان کراوە، زۆربەى هەرە زۆرى لەو ناوچەیەدا بەڕێوە چوون. لەو پەیوەندییەدا بەشێک لەهێزە ئیسلامییەکانى باشوورى کوردستان لەوانە بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستانى عێراقە کە بە رادەست کردنى حه‌وت کادیرو پێشمەرگەى حیزبى دێمۆکراتى کوردستانى ئێران بە ئیتلاعاتى کۆمارى ئیسلامى تاوانبارە.
ساڵانێکە راستییەکان لەپشت پەردەیەکى تاریکەوە شاردراونەتەوە، پەردەیەکى تەمومژاوى بەناوى بەرژەوەندیى نەتەوەیى؛ بەرژەوەندیىهکی نەتەوەیی کە هێشتا مەبەستەکەى بۆ کەس روون نییە. بەپێچەوانەوە، ئەوە پێى دەڵێن "قوفڵەوقوون" تێگەیشتن لە بەرژەوەندیى نەتەوەیى؛ ئەوەی کە لەو پەیوەندییەدا بە بەرژەوەندیى نەتەوەیى شوبهێنراوە، ئەوە خۆى هۆکارە بۆ شێوان و شێواندنى بەرژەوەندیی نەتەوەیى. کەوابوو بەرژەوەندیى نەتەوەیى لەوەدا نییە کە بە سەدان دایک و باوک و خوشک و براو ژن و منداڵى داخدار و جەرگسووتاو وەها بیر بکەنەوە کە خوێنى شەهیدان و قوربانییەکانیان دژ بە بەرژەوەندیى نەتەوەییە. ئایا مافى ئەوان نییە بپرسن، ئەدى ئەوە لە بەرژەوەندیى کێ دایە کە بکوژو تیرۆریستان ئێستا لەوپەڕى ئارامیدا دەژین؟ پشتگوێخستنى دۆسیەى ئەو قوربانیانەى ساڵانێکە مەلەفەکانیان لە ئهرشیڤەکانى ئاسایش‌دا تەپوتۆز دەخۆن، لە قازانجى کێ دایە؟ کێ وەڵامدەر و بەرپرسیارە بەرامبەر خوێنى بە ناحەق ڕژاوى ئەو سەدان قوربانییەى دەستى تیرۆر لەم هەرێمە؟ کەسوکارى قوربانییەکان دەبێ هانا بۆ کێ بەرن و بەرۆکى کێ بگرن؟ وەزارەتى داد و دروشمى دادوەریى لێرەدا چ رۆڵێک دەگێڕێ؟ ئەوانەو دەیان پرسیارى دیکە دەورى تەنیوین، بەڵام سەرەڕاى ئەوەى کە ئێستا هەرێمى کوردستان لە هەموو بوارەکاندا شانازى بەخۆیەوە دەکات و خۆى بە ترۆپکی ئاسایش و ئەزموونى دێمۆکراسى ناوچەکە دەزانێ، کەچى گوێ خۆى لە بەرامبەر ئەو پرسیارانەدا ئاخنیوە.
هەرچى حیزبى دێمۆکراتى کوردستانى ئێرانیشە، بەردەوام وەڵامى پرسیارەکانى گەڕاندووەتەوە بۆ پاراستنى پرستیژى میوان بوون و لەبەرچاوگرتنى هەلومەرجى نالەبار و بەرژەوەندیى نەتەوەیى، ئەو وەڵامانە تا چەندە لۆجیکین و تا چ رادەیەک خاوەن پرسیارەکان بە قەناعەت دەگەیەنن ئەوە شتێکى دیکەیە. بەڵام ئەوەى راستى بێ ئەوەیە کە ئەو دۆسیانە ئەمڕۆ بێ یان سبەى، هەر دەبێ بکەونەوە گەڕ؛ ئەوە هەم بە قازانجى ئاسایشى هەرێمە و هەم لە بەرژەوەندیى گشتى و نەتەوەییش دایە. بۆ بە قازانجى هەرێم؟ چونکى ئەوانە چ خەڵکى رۆژهەڵات بن یان خەڵکى باشوور، لاى کۆمارى ئیسلامى فایل و مەلەفى رەنگاوڕەنگیان هەیە و بەو ئاسانییە رزگاریان نابێ لە دەست کۆنە ئەربابەکەیان، بەڵکوو لە هەلومەرجە جۆراوجۆرەکاندا تەنیا گۆڕان بە سەر پێئەسپێردراو (ماموریت)ەکانیاندا دێت. کەوابوو ئەوانە هەروا لێرە رۆڵى دەست و پێ و چاو و گوێی دوژمن دەبینن. بۆ لە بەرژەوەندى گشتى دان؟ چونکى خەڵکى پارچەکانى دیکەى نیشتیمانە دابەشکراوەکەمان چاوى هیوایان بڕیوەتە هەرێمى کوردستان و بە چاوى لانکى ئازادى کوردستان، سەیرى دەکەن، ئەوان بەرژەوەندیى نەتەوەیى بەرینتر لەوە دەبینن کە بە راپێچکردنى کۆمەڵێک تاوانبار و تیرۆریست بۆ بەردەم بارەگاى داد و دادپەروەرى، بکەوێتە لەرزە، بەڵکوو بەو کارە ئەوە بەرژەوەندى دوژمنانە دەکەوێتە مەترسى. کەوابوو با چیدى بەرژەوەندى دوژمنان لە بابۆڵەى بەرژەوەندى نەتەوەییدا، دەرخواردى خەڵک و کۆمەڵگا و نەتەوەکەمان نەدەین!
باشتر وایە لایەنە پەیوەندى دارەکان لە هەرێمى کوردستان ئاوڕێکى جیدى لەو دۆسیەیە بدەنەوە کە تیرۆر کرانى زیاتر لە 300 کەس لە چالاکانى سیاسی رۆژهەڵاتى کوردستان لە سەرکردایەتى حیزبەکان، کادێر و پێشمەرگە، ئەندام و لایەنگر و دۆستان و دانیشتوان و کەسایەتییە سیاسییەکان لەخۆ دەگرێ، چونکى دوور نییە لە داهاتوودا ئەو کارە ببێتە ئامانجى کەمپەینێکى بەرین، ئەوکاتە ئیدى بەرژەوەندییەکانى هەرێمى کوردستانیش لە بەرامبەر بەرژەوەندییە گشتی و نەتەوەییەکانى گەلى کورددا گارانتى ناکرێن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبینییەکان:
1 ـ ئەو بابەتە بابەتێکى رۆژنامەوانى سەربەخۆیە بە کۆمەڵێک ئامانجى نەتەوەیى و نیشتیمانییەوە.
2ـ بێگومان هەر لە ئێستاوە دەکەومە ژێر زەڕەبین، من باکم نییە، بەڵام هەڵەیە گەر پێمان وابێ بە بێ دەنگکردنى قەڵەمێک، کۆگایەک لە تاوان پووشبەسەر دەکرێ، ئەمە سەرەتاى کارە.
Hoshyar_de@yahoo.com
سێزده‌هه‌مین سالیادی شه‌هیدانی دروازه‌ی کۆیه
ڕۆژی 8/12/1997 پۆلێ له تێکوشه‌رانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران به مه به ستی به‌شداری له پێلونومی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدکا پێش یازده‌هه‌مین کونگره‌ی ئه‌وحیزبه له‌شاری سلیمانیه وه به‌ره‌وشاری کۆیه وه‌ڕی ده‌که‌ون. له‌نزیکی شاری دوکان له‌گه‌ڵ که‌مینی تێروریسته کانی سه ر به ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران به رهو ڕوو ده‌بن وبهداخه وه هه‌ر له یه‌که‌مین ده‌سڕێژدا مه‌نسورفه‌تاحی ئه ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی حدکا شه‌هید ده بێت.
تێکۆشه‌ران زۆر قاره‌مانانه به‌ره‌نگاری تێروریسته‌کان ده‌بنه‌وه و ڕاویان ده‌نێن و ده‌ست به سه‌ر ماشین و که‌ل وپه‌ل و کارتی پێناسیان ده‌گرن و له‌و بۆسیهێه رزگاریان ده‌بێت.
پاش تێکشکاندنی که‌مینه که به رهو شوێنی مه‌به‌ست درێژه به ڕیگاکه یان ده‌ده‌ن و له شاری دووکان به هۆێکی نادیاریه‌وه ده‌بنه دوو ده‌سته وه! حه‌مه‌عه‌لی عه‌نایه‌تی ئه‌ندامی رێبه‌راێه‌تی حدکا که وێڕای پێشمه‌رگه‌کانی هێزی پارێزگاری له سه‌ر بڕیاری سه‌رکردایه‌تی حیزب پاش ئاگاداربوون له ماجرای که‌مینه‌که له گه‌ڵ دستهێ پێشمه‌رگه هاتبونه هاناێانهوه لهڕێگایکهوهو، و سهیدمهنسوورناسری ئه‌ندامی رێبه‌راێه‌تی حدکا وێرای سێ که سی تر له رێگاێکی ترهوهوه به روکۆیه درێژه به ڕێگاکه یان ده‌ده‌ن.
تێروریسته کان که له ئه نجامی پڕوسه که یان ناکام ده‌بن به مه به ستی جێ به جێ کردن ئامانجه گڵاوه که یان ده‌س به دامێنی یه کیه تی نیشتمانی ده‌بن، که به داخه‌وه یه کیهتیش له وڵامی ئه‌و داخوزیه دا مه‌فره زه ی 17 که‌سی له چه‌کداره کانی ئاسایش به فه رماندهری ملازم ئه رسهلان حمه سورحمهامین ده نێرته خالی پشکنینی ده‌روازه ی کۆیه. که سهیدمهنسور وهاوڕیانی ده‌گه نه خالی پشکنینه که له لایه ن ئه‌وچه‌کدارانه وه وهبه ر دهسڕێژدهدرێن وهه رهه مویان شههیدده بن.
ناوی شه‌هیده‌کان بریتین له شه‌هید سه‌ید مه‌نسورناسری ئه‌ندامی جێگری کومیته ناوه‌ندی وبه رپرسی په ێوهندیه کانی حدکا له سلیمانی، شههیدئه بوبهکری ئیسماعیلی (سامال )به رپرسی کومیته بانه، شه‌هید ره‌فعه‌ت حوسینی ئه ندامی کومیته پاوه وشههیدیدوالله شیرین سوخه‌ن پێشمه‌رگه ی هێزی پارێزگاری حدکا. به م شیوه یه کیه تی نێشتمانی که سه‌رده مانێ له شه‌ڕی جاده‌ی خانه بۆ سه ردهشت نازناوی هێزی پشتیوانی پێ درابوو و سێزده شه‌هیدی سه ربه رزی له و ڕێگایدا پێشکه ش به پاراستنی ئه‌و ڕێگایه کردبو خالێکی ڕه‌ش و شهرمو و شوره‌یی هه تا هه تائی له کارنامه خوێدا به سه بت گه یاند.
به‌ڕێزان له هه‌ل و مه‌رجێکدا پێ ئهنینه چوارده‌هه‌مین سالیادی ئه‌و جنایته سامناکه‌وه که هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ئێمه وک بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سهیدمهنسورناسری لهوسالانهی دوایه دابۆ پێک هاتنی دادگاێکی عادڵانه وسپاردنی تاوانبارانی جیناێهتی ده‌روازه‌ی کۆیه به دادگاه بێ ئه نجام ماوه‌ته وه و سه ڕای هه‌ولیکی زۆر له ڕێگا جورواجورهکانهوه تا رێکه وتی نوسینی ئه وچه‌ن دێڕه، بێ ۆڵام بووگه.
دیاره ڕێکه‌وتی 06/12/2009نامه‌یکی ئاوه‌ڵا هه ربه ومه به سته ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ک له به ڕێزان سه‌رۆکی هه ریم، پارلمان، ئه نجۆمهنی وه‌زیران و وه‌زیری دادی کوردستان،وله‌ڕێگای خانمی شانازئیبرایم ئه‌حمه‌ده‌وه ئاراسته سکرتێری گشتی ی.ن.ک کراوه، که به داخه وه‌جگه له بێده‌نگی هیچ چه شنه وڵامیکمان پێ نه گه‌ێشتوه.
دیاره بۆئه‌وه فشار بخرێته سه‌ر سه‌رکردایه‌تی ی.ن.ک وکاربه‌ده‌ستانی هه‌ریمی کوردستان هه‌م ڕێگا زۆره و هه‌م ده‌س ئاوه‌ڵایه؛ به‌لام ئیمه بۆیه هه‌وڵه‌کانمان ته‌نیا له هه‌ریمی کۆردستاندا خۆڵاسه کردوه‌ته‌وه چۆنکه پێمان وایه له هه‌ر ڕێگایکی تره‌وه بوی بچین، ههرزهرهروزیان که به‌ره‌و ڕوی هه‌ریمی کوردستان ببێته‌وه ئێمه‌یشی پی زهرهرمهنددهبین .
چۆنکه ئه‌و ئه‌زمونه‌ی کوردستان به تواو کهمووکۆڕیهکانیهوه به‌به‌رهه‌می خوێن و خه‌باتی خۆمانی ده‌زانین وبوپاراستنیشی ئاماده‌ی فیداکارین به‌ڵام ڕهواێش نیه که له‌کات وساتێکدا که بهژستی به شهردوستی وپاراستنی مافی مروفهوه ئاماده‌ن له تاوانی تاوانباریکی وه‌ک طارق عه‌زیز خۆشبن به ڵام له به رانبه ر سکالای ئێمه دا که هه ست ونیستمان له ڕێگای کوردایه‌تی بخت کردوه بێ دنگ بن.
به‌پیویستی ئه‌زانم ئاماژه به‌لێدوانی چه‌ن ڕۆژ پێش ئێستای وته‌بێژی حیزبی دیموکرات له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌ریم بکه‌م که‌سه‌باره‌ت به دوسیه‌ی تحویل دانه وه‌ی حه‌وت که‌س له تێکۆشه‌رانی حیزبی له‌لایه ن بزوتنه وه‌ی ئیسلامی به ئێرانی خستبوهبه رباس دیاره ئه‌و لیدوانه وزیندوکردنهوهی ئه و تاوانانه شتیکی باشه چونکه ده‌بێ به ردهوام وبیری خه‌لکی بێنینه‌وه که گه‌لی کوردلهگهل چ تاقم دهستههاێک بهرهروون .....
هیوادارم ئهوشۆێنگرتنه ببێتهسیاسهتی ڕه‌سمی حیزب و باقی حیزبه‌کانی تری ڕۆژهه‌لات وئهوبێدهنگیه بشکێنن. بائهوهمان له بیر نه چێته‌وه بێ ده‌نگی لهدرێژخایندا پشتی خه‌لک له شۆڕش ساردده‌کاته‌وه ده بێته هۆی بیزاری خه‌لک له حیزبه‌کانمان.
هه‌زاران سلڵو له‌گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕیگای رزگاری گه‌لی کورد
مردن ونه‌مان بۆکوردکۆژان به هه رناو ونیشان وئیدئولوژیکه وه،
له‌کۆتاییدا داوا له خوێنه رانی به ڕیز ده‌که‌م بۆ زانیاری زیاترسه رنجی مالپه‌ڕی ده‌روازه‌ی کۆیه بده‌ن وهه‌روها داواله بنه‌ماله‌ی به ڕێزی شه‌هیدانی ئهوکارهساتانه ده‌که‌م ئه‌گه‌ر مایل بن به‌ناردنی وێنه‌و به‌سه‌رهاتی شه‌هیده‌کانیان مالپه‌ڕه‌که ده‌وله‌مه‌ند که‌نه‌وه.
بابه‌شێخ ناسری
ئاڵمان
07.12.2010
ژیان وبه‌سه‌رهاتی شه‌هید سه‌ید مه‌نسورناسری ئه‌ندامی سه‌رکرداێه‌تی حدکا
سالی 1334ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ربه1955 زاینی لهبنهمالهیکی شوڕشگێرلهئاوایی حسێن ئاوای سه‌ربه‌شاری سنه کۆرپهیک له‌ژیرناوی مه‌نسوور چاوی به دنیای پڕله مه‌ێنه‌ت هه‌ڵێنا .
مه‌نسوور زۆر منداڵ ده‌بێ که‌باوکی جوانه‌مه‌رگی که به‌درێژای چه‌ندین سال له‌زیندانی ره‌زاشا له‌قه‌ڵای سنه له ژێر ئه‌شکه‌نجه و ئازاردا له‌ش ساغی له‌ده‌ست دابوو، کوچی دوایی ده‌کا .
دایکی مه‌نسووریش هه‌ر زۆر زوو و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ێکه مه‌نسوور کۆرپهیکی شیره‌خۆر ده‌بێ له گه‌ڵ که‌سیکی تر ژیانی هاوسه‌ری پێک دێنێ و مه‌نسوور که هێشتا له شیر نه‌بڕاوه‌ته‌وه ده‌درێ به مام و مامۆژنی. به هه‌ڵکه‌وت مامۆژنی که تازه کچیکی کورپه‌ی ده‌مرێ، به‌شیری خۆی به‌خێوی ده‌کات و به‌م چه‌شنه دهکهوێتهژێرچهتری حیمایه‌تی مام و مامۆژنی و له‌گه‌ل ئامۆزاکانی ورده ورده گه‌وره‌ده‌بێ و ده‌ست به خوێندن ده‌کا. زۆر ناخاێنێ که مامیشی له نه‌ورۆزی ساڵی 1342 ی هه‌تاوی وێڕای کومهلێ لهکوردهدڵسۆزهکان لهشارهجۆرواجۆرهکانی کوردستان به‌تاوانی لاێه‌نگری له‌حیزبی دیموکرات له لاێه‌ن ساواکه‌وه ده‌گێرێن و ڕه‌وانه زیندانی قزڵ قه‌لعه له تاران ده‌کرێن وڕۆژ ڕه‌شی و ژیان تالی ڕوو ده‌کاته مه‌نسوور و ئاموزاکانی.به‌دوای رووخانی رژیمی پاشایه‌تی وگه‌شه‌کردنی کورداێهتی له‌مانگی خاکه‌لێوه‌ی 1358 ی هه‌تاوی، مه‌نسوور له‌ریزه‌کانی حیزبی دیموکرات له سنه که تازه له‌و شاره ده‌ستی بهتێکوشانی دووباره کردبووه ناوی ده‌نووسێ و ده‌بێ به پێشمه‌رگه.
![]() |
کۆنگره‌ی 10 PDKI |
سهیدمهنسور کادرێکی سادق، به‌ئه‌مه‌ک، دڵسۆز، ده‌م بهپێکنین،ده‌نگ خۆش،به حۆجب وحه‌یا و خوش پێکهتوو و لێ هاتوو وخۆشه‌ویستی خه‌لک و پێشمه‌رگه بوو. ئه‌و تاێبه‌ت مه‌ندیانه و پاێهگای کۆمه‌ڵاێه‌تی سه‌ید مه‌نسوور له نێو خه‌ڵک دا، ترسی خستبووه دڵی دۆژمنانی کورد و کوردستانه‌وه، هه ربوێه کار به‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ده‌ێان جار بۆله نێو بردنی پێلانیان گێڕا.
تاسه‌رئه‌نجام له ڕۆژی دووشه‌مه ڕێکه‌وتی 8ی دیسامبری 1997ی زایینی به‌رانبه‌ر به17 ی سه‌رماوزی 1376 هه‌تاوی له کاتێکدا و له‌به‌ره به‌ره‌ی گرتنی کۆنگره‌ی 11ی حیزب‌دا له گه‌ڵ هاوڕێانی له سلێمانیه‌وه به دووماشین به‌ره‌و ده‌فته‌ری سیاسی بۆ پلێنومی پێش کۆنگره به رهو کۆێه بهرێوهبوون، له نزیکی دوکان ده‌که‌ونه بۆسهێکی تێروریستی که له لاێه‌ن ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه بۆێان دانرابوو.
به‌داخه‌وه له یه‌که‌م ده‌سڕێژدا هاورێ و هاوسه‌نگه‌ری خۆشه‌ویستی، واته کاک مه‌نسوور فه‌تاحی ئه‌ندامی کادری رێبه‌ری حیزب شه‌هید ده‌بێ. شه‌هید سه‌ید مه‌نسوور و هاورێانی زۆر قاره‌مانانه به‌رنگاری دۆژمنانی کورد و کوردستان ده‌بنه‌وه و بۆێرانه تێروریسته‌کان ڕاو ده‌نێن و ده‌ست به‌سه‌ر ماشێن و که‌ل وپهلهکانیادا ده‌گرن.
پاش تێکشکاندنی که‌مینه‌که به رهو شوێنی مه‌به‌ست درێژه به ڕیگاکه‌یان ده‌ده‌ن و له شاری دووکان به هۆێکی نادیاریه‌وه ده‌بنه دوو ده‌سته وه! حه‌مه‌عه‌لی عه‌نایه‌تی ئه‌ندامی رێبه‌راێه‌تی حدکا که وێڕای پێشمه‌رگه‌کانی هێزی پارێزگاری له سه‌ر بڕیاری سه‌رکردایه‌تی حیزب پاش ئاگاداربوون له ماجرای که‌مینه‌که له گه‌ڵ دستهێ پێشمه‌رگه هاتبونه هاناێانهوه لهڕێگایکهوهو،وسهیدمهنسوورناسری ئه‌ندامی رێبه‌راێه‌تی حدکا وێرای سێ که سی تر له رێگاێکی ترهوهوه به روکۆیه درێژه به ڕێگاکه یان ده‌ده‌ن.
تێروریسته کانی سه‌ربه سۆپای قودس و قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان که له ئه نجامی پڕوسه که یان ناکام ده‌بن؛ به مه به ستی جێ به جێ کردن ئامانجه گڵاوه‌که یان ده‌س به دامێنی یه کیهتی نیشتمانی ده‌بن، یه‌کیه‌تیش وه‌کوو پیشه‌ی هه‌میشه‌گی به هانای کۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌چێت و له وڵامی ئه‌و داخوزیهدا مهفرهزهێکی 17 که‌سی له چه‌کداره کانی ئاسایش به فه‌رمانده‌ری "ملازم ئه رسهلان حمه سورحمهامین" ده نێرته خالی پشکنینی ده‌روازه ی کۆیه.
کاتێ سه‌یدمه‌نسوور وهاوڕیانی ده‌گه‌نه خالی پشکنینه‌که له لایه‌ن ئه‌وچه‌کدارانه وه و له ژێر چاوه‌دێری "حاجی مه‌سیفی" دا نامه‌ردانه وه‌به‌ر دهسڕێژدهدرێن وهه‌رهه‌موویان شه‌هید ده‌بن و یه‌کیه‌تی نیشتمانی پلانی ناته‌واوی کۆماری ئیسلامی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌ێنی.
![]() |
سه‌ید مه‌نسوور- شیلان |
دوو جينایه ت دوو دادگا ( میکونوس و سوله یمانیی)
دوو جینایه ت دوو دادگا ( میکونوس و سوله یمانیی)
دوو قه رار( حوکمی دادگای میکونوس و دادگای سوله یمانیی)
حه سه ن ئه یووب زاده
درێژه‌ی بابه‌ت
له‌به‌ر چیی ئێستا که‌یسی کوشتنی تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی له باشوور ده‌خه‌مه‌وه گه‌ڕ؟
ڕێکه‌وتی 06/12/2009 نامه‌یکی سه‌ر ئاوهلام له‌سالیادی جینایه تی ده‌روازه‌ی کۆێهو شه‌هید کردنی چوار تێکۆشه‌ری کوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌ده‌ستی چه‌کدارانی یه‌کیتی نیشتمانی،له سایتی هه‌ڵویست ،پێشمه رگهکان ، کوردستان نیوزو ... بڵاو کرده‌وه.، شه‌هیده‌کان که بریتی بوون له(سیدمنسورناسری،ئه بوبکر ئسماعیل زادهناسراو به ساماڵ ،رفعه ت حسینی ، یدالله شیرین سخن ) کادرو پێشمه رگهی حیزبی دیموکراتی کوردستا نی ئیران و بکوژه‌کانیش بریتی بوون له ئه‌رسه‌لان حه‌مه‌سور حمه ئه‌مین و عبدولڕزاق عوسمان، حسین و مه‌ریوا ن که‌مال محمد،و بهفهرماندهری حاجی مصیفی به‌گشتی چه‌کداری یهکیهیهتی نیشتمانی ونێشتهجێ له سه‌یته‌ره‌ی ده‌روازه‌ی شاری کۆیه، وفه‌رمانیان له ئاسایشی ی.ن.ک که ئه‌و کاته به‌رپرسی قادر حه‌مه‌جان (حاکم قادر) بو وهردهگرتبوو.
دوا به‌دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌ونامه که‌ده‌قی بڕیاری دادگای هه‌ریمی کوردستان ( پارێزگای سلیمانیه) ڕئیسی دادگاهکهنلطیف تاها محمود به دادوه‌ری دادوه‌ران لطیف سعید معروف وفاروق عبدولواحدمصطفی یشی له گه‌ل بو، پشتیوانی وهه‌ڵویستی زۆر ئینسانی دڵسۆزی به‌دواوه‌بوو کهبهناردنی ئیمایل وتلفون بیر و بو چوونی خویان به‌رانبه‌ر به‌و جینایه‌ته ده‌ربڕی و پشتیوانیان له‌و کاره‌ی من کرد، و ئهوههنگاوهیان به کرده‌وه‌یه‌کی به‌جێ نرخاند.
هه‌ر ئه‌وه‌یش هانده‌ر بوو که نامه‌ی سکاڵای خیزانی داخداری سه‌ید مه‌نسور ناسری، براژن مه‌نال (منال عبدو اڵله)دانیشتوی له‌نده‌نی به‌دواوه‌بێت، لێرهدابه پیویستی ئه‌زانم ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌وڵامی ڕخنه‌ی دڵسۆزانه‌و به‌جێ به‌شێ له‌و به‌ڕێزانه که بو ئێستا واتا پاش چه‌ندسال که‌له‌و جینایه‌ته گۆزراوه،وهه‌روه‌ها له‌لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ندێ به‌ڕێزیش ئه‌و ههنگاوهێ منیان به جۆرێ تر لێکداوه‌ته‌وه کهگواێا له‌هه‌لومه‌رجی ناسکی ئێستادا کس یان لایه‌نی ڕه‌نگه که‌ڵکێ خراپی لێوه‌ر ده‌گرن و سودی خراپی لێ به‌رن.
من له‌پێشدا سپاسی خۆم ئاراسته‌ی ئه‌و دڵسۆسزانهئهکهم و به‌گه‌رمی ده‌سیان ئه‌گوشم ،و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵویست و پشتیوانی له‌مه‌و دوایشیان لێ ده‌که‌م ،چونکه‌کاری که‌ده‌ستمان پێکردوه له‌هیچ هه‌لومه‌رج ێکدا به‌ری ناده‌ین و له‌سه‌ری ئه‌ڕوین و پشتی ئه‌گرین ،وبه‌بێ پشتیوانی دڵسۆزان به‌سه‌مه‌ر ناگات.
چونکه‌ئه‌و شه‌هیدانه وه‌ک هه‌موو گیانبه‌ختکراوانی رێگای ئازادیی کوردستان، سه‌رمایه وجێ هیوا وهومیدی ئهوخهلکهبوون و گیان و ژیانی خویان له‌پێناو قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌یان دا داناوه، و به‌چاوی ئو میدهوهسهیری ئه‌و به‌شه‌ی نیشتمانیان ده‌کرد که نیمچه رزگاریکی به‌خویه‌وه دیبوو، و چاوه‌ڕوانیان نه‌ده‌کرد کهبراێ هاو خوێن و هاو ده‌رد و هاو چاره‌نووسیان که‌په‌نایان پی بردبوو، ئاوا دوور له‌هه‌ر چه‌شنه عورف و یاسای کوردانه‌و مردانهو ئینسانییهک ده‌سڕێژیان لێ بکه‌ن گۆلهبارانیان بکه‌ن و بیلهپێناو به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌کێک له سه‌رکیترین دوژمانی میله‌ته‌که‌مان واتا کۆماری ئیسلامیی ئێران. هه‌لسوکه‌وتی چه‌کدارانی ی،ن ک به‌ڕاده‌ێک چاوه‌ڕوان نه‌کراو ودوور لهئینتزار بووگه که ئه‌وو که‌سانه‌ی که له‌نزیکه‌وه ته‌رمی شهیدهکانیان دیوه به‌ئاشکرا نیشانه‌ی هه‌لسوکه‌وتی دۆستانه و ده‌ستنه‌بردنه چه‌کیان له‌و شه‌هیدانه دیتوه.
به‌ڵام بۆ ئێستا ؟
به‌ڕێزان هه‌روه‌ک هه‌موومان ده‌یزانین له‌کۆتای سالی 91 دا به‌هۆێ هه‌لومه‌رجێ که‌به‌دوای شه‌ڕی که‌نداوه‌وه له عێراقدا هاته ئاراوه وهبهشێ له ۆڵاتهداگیر کراوه‌که‌مان ئازادیه‌کی نسبی به خۆیه‌وه بینی و ئه‌و ههلو ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ڕه‌خسا ببن به‌خاونی پارلمان و کیانی کی نه‌ته‌وه‌یی ، که‌چی پاش ماوه‌یکی کورت ململانی ده‌سه‌لات و شه‌ری براکوژی ناوچه‌ی ئازاد کراوی گرته‌به‌ر و له‌ئه‌نجام دا ئه‌و پار چیهیش دابه‌ش بو به‌دو ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌لاتی ی.ن.ک و پ.د .ک و شه‌ڕی براکوژی لهلاێکه وه، ئابڵوقه‌ی ئابووری حکومه‌تی عێراق و ولاتانی ده‌وروبه‌ر له‌لایکی تره‌وه بار‌و دۆخیکی خراپ و دور له‌تاقه‌تی به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژارو تامه‌زرۆی ئازادیه سه‌پاند که بۆتێر کردنی زک و دابین کردنی بژیوی ڕۆژانهزهحمهت بوو .ئه‌و هه‌لومه‌رجه و شه‌ڕی براکوژی پارتی و یه‌کێتی، هه‌لی کی گۆنجاوی بو
ده‌ست تێوه‌ردانی کوماری ئیسلامی ئێران ره‌خساند .
کوماری ئیسلامی به‌دوای دو مه‌به‌ستی تایبه‌تیه‌وه بو یه‌که‌م تێکدانی ئه‌و بار‌و دوخه گونجاوه ، دوهه‌م کزولاواز کردن وبه‌گشتی تۆاندنهوهی حیزب و ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژ هه‌لاتی کوردستان که ڕێبهرایهتیهکهیان له‌باشووری کوردستان جێگیر بوو بوون. دیاره پاوان خوازی و ململا نه‌ی ده‌سه‌لاتی زیاتر له‌نێوان هێزه سه‌ره‌کیه‌کانی باشوور هه‌لومه‌رجێ کی خولقاندبوو که کوماری ئیسلامی له‌هه‌ردوو ناوچه‌که باشوردا ده‌سه‌ڵاتی له‌کار به‌ده‌ستانی هه‌ریم زیاتر بێت .
چونکه هاوکات له‌گه‌ل هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕه‌که په‌یوه‌ندی قورس و دیرینه‌ی بوو و دابین که‌ری چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی شه‌ڕی هه‌ر دوو لا هه‌ر کۆماری ئیسلامی بوو و هه‌ر له‌و ڕێگایه‌یشه‌وه یاریشی به‌هه‌ر دوو لاێه‌نی شه‌ڕه ده‌کرد و هه‌وڵی ده‌دا به‌مه‌به‌سته گڵاوه‌کانی بگات.له‌هه‌ردو به‌شه‌که ده‌خاله‌تی ده‌کرد. دیاره له‌ناوچه‌ی ی.ن.ک زیاتر و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه شۆرشگێرانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات لهههلومهرجیکی ناله‌بار وسه‌خت دا ده‌ژیان و به‌سه‌ریان ده‌برد.
له‌لایکه‌وه تیروریسته‌کانی کوماری ئیسلامی سه‌ر به‌قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان وحیزب و تاقمه ئیسلامیه ده‌سکرده‌کانی کوماری ئیسلامی ولهلایکی تره‌وه به شێوه‌کی گشتی نفووزی خۆی له‌نێو ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تیش به‌شێوه‌ی حیزبی راسته‌وخۆ وههم به‌شێوه‌ی تاک له‌سه‌رکه‌سانی ده‌سلاتدار و مه‌سئوولی ناو ریزه‌کانی یه‌کیه‌تی په‌ره پێدابوو.ئه‌وه بو که روانان و کوشتنی تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵاتیی دانیشتووی باشور له چه‌ند لاوه ده‌ستیپێکرد.گیانیان ده‌که‌وته مه‌ترسی وهو راو روت ئه‌کران، هه‌ندێ جار بهزیندوئی و زور جاریش ته‌رمه‌کانیان به‌کاربه‌ده‌ستانی ئێران ته‌سلیم ده‌کران و معامله‌یان له‌سه‌ر ده‌کراو به‌گشتی کوردی ڕوژهه‌ڵات لهناوخوێ ئێران و ناوچهمیلیتاریزهکراوهکان ئهمنیتیان زیاتربو تاله ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌لاتی هه‌ریمی کوردستانی بهناورزگارکراو. دیارهههلویستی حیزبه رهسنهکانی به‌شی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به‌گشتی پاراستنی ئه‌و ده‌سکه‌وت ونیمچه ئازادیه بو که‌به‌ر هه‌می شوڕش و خه‌بات و قوربانی و ئه‌نفال و کیمیا باران و قاره‌مانی خه‌لکی ئه‌و به‌شه له نیشتمانهکهمانهو هه‌مو کوردیکی دلسۆز بهدڵهوبه ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆی ئه‌زانی له‌هه‌ر چهشنهیارمهتیکی گۆنجاو دریغی نه‌کات، و به‌شێوه‌ی مادی و مه‌عنه‌وی هاریکاری خه‌لکی ئه‌و ناوچیهبن .که به‌ڕاستی کوردی رۆژهه‌لات له‌مباره‌وه،له‌هیچ فیداکاریک دریغیان نه‌کرد و یار و یاوه‌ری خوشک و براکانیان له‌با شوری کوردستان بون و ئاماده‌ی ههرچهشنهفیداکاریک بوون ، هه‌روه‌ک له ڕاپه‌رین و راونانی به‌عسدا چالاکانه به‌شداریان کرد.
بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد کهڕۆڵهو جگر گوشهکانیان بکه‌ن بهقۆچێ قوربان و بیان گوڕنهوه به فه‌رده ئاردو ته‌نه‌که نه‌وت وبنزین ،حیزبه‌کان بو دابین کردنی که‌ره‌سته‌ی شه‌ڕی براکوژی معامله‌یان پیوه‌بکه‌ن ،و هه‌موو پێوه‌ره‌کانی مرۆڤایه‌تی پێشێل بکه‌ن. تاڕاده‌یک کهههلو مه‌رجێکی وایان خولقاندبوو که هیچ تێکۆشه‌ڕیکی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ستی به ئه‌منیه‌ت نه‌ده‌کرد و داخه‌که له‌وه‌دایه که حیزبه‌کان وه‌ها کهڵتوورێکیان جێ خستبوو که که‌سانی تێنه‌گه‌یشتوو به ئاسانی خۆیان به ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی حکوومه‌تی ئیران ده‌فرۆشت و بێ هیچ پرینگانهوهیهک ده‌که‌وتنه راوکردنی"ئێرانییه بێقیمهتهکان". دیارهئێرانیه بێ قیمه‌ته‌که هه‌رکوردی رۆژهه‌ڵات بوو. چونکه غه‌یره‌کورده‌کان له‌لاێه‌ن حکومه‌تی ئیران وه‌به‌ر گری یان لێ ده‌کرا.
به‌لام هه‌ر کورده‌که بوو وه‌کو مریشک بۆ شای وشیوه‌ن سه‌رده‌بڕدران. به‌لی له ماوه‌ی نزیک بهدهسال کوردی ڕۆژهه‌لات بو بون به‌که‌ره‌سته‌ی معامڵه و "رزق و رۆزی" ...... ئه‌نجامی ئه‌و سات‌و سه‌ودایه شهید بونی زیاتر له حفت صد 700 کوردی ڕۆژهه‌لات له‌باشوری کورد ستان بوو که زوربهێ هه‌ره زۆریان پێشمه‌رگه‌و خه‌باتکاری سه‌ر به‌حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان بون وله‌ناو ئه‌و شه‌هیدانه‌دا زیاترین به‌ش وه‌به‌ر حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران که‌وت به‌دو ده‌لیل. یه‌که‌م حیزبی دیموکرات له‌باری نه‌فه‌راته‌وه له‌باقی حیزبه‌کان بههێزتربو و زیاتر له‌گشت بۆ کاربه‌ده‌ستانی ئێران مه‌به‌ست بوو، دوهه‌م رێبه‌ری حیزب به‌دوای شه‌هیدبونی دکتورسادق شه‌رفکندی له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ن ساله دا لاوازترین و بێ ده‌سه‌لات ترین ڕێبه‌ری به‌خویه‌وه بینی،هه‌ر بۆیه "دیواری دیموکرات له‌هه‌مووان نزمتر بو" و عیسا وار له‌به‌رانبه‌ر "شهپڵاخهێ لاێ چه‌پدا لاێ ڕاستی شی وه‌پێش ئه‌خست بۆ لێدان".
ئه‌گه‌ر وانیه لهبهرانبهربه ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی هه‌شت پێشمهرگهناوچهی هه‌ورامان که ڕاسته‌خۆ حیزبه ئیسلامیه‌کانی باشوور به‌ئێرانیان ته‌سلیم کرده‌وه و بهداخهوهپاش ئهشکهنجهشهید کران چیان کرد؟ خو که‌س و لایه‌نه‌کان دیار و ئاشکرا بوون ، له‌به‌رانبه‌ر جینایه‌تی ده‌روازه‌ی کۆێه چیان کرد؟ ئه‌و کاره‌ێ که‌من پاش چه‌ن سال چاوه‌ڕوانی ئێستا ده‌ستم پێکردوه ده‌بوو حیزبی دیم‌و کرات هه‌ر ئه‌و کات بی کردبایه که نهێانکرد.
به ڵام ئێستا له‌لاێکه‌وه حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان و پارلمانی کوردستان سه‌قامگیر بووگن و که‌متر مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌و به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی قانوون و سیسته‌م هه‌نگاو هه‌لده‌گرن،و له‌لایه‌کی تروه یه‌کیه‌تی نیشتمانی که له پێشدا هێزیکی سه‌ره‌کی بوو له‌حکومه‌تی هه‌ریمدا ، ئه‌زموونی هه‌لبژاردنه‌که‌ی پارلمانی کوردستان لهئهمسال دا ئه‌و ڕاستیه‌ی ئاشکرا کرد ئه‌و حیزبهئهو جێگه‌و پێگه‌یه‌ی جارانی له‌نێو کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان نه‌ماوه و بوون و نه‌بوونی ده‌ورێک نابینی و به‌بێ ی.ن.ک. یش خه‌لکی کوردستان به‌ڕه‌وتی خویان به‌ره‌و دابین کردنی ویستوداوخوازیهکانیان هه‌ر درێژه‌ده‌ده‌ن.
حه‌ز ئه‌که‌م ئاماژه بهخاڵیکیش بکه‌م له‌و دوایانه‌دا ئال‌و گۆڕێک له‌ڕیزه‌کانی ی.ن.ک.پێک هاتوه که به‌نسبه‌تی ئه‌و جینایه‌تانه‌وه که له نه‌وه‌ده‌کاندا سه‌باره‌ت به‌کوردی ڕۆژهه‌ڵات کردوویانه وه‌کو یه‌ک تاوانبارن و ئێستایشی له‌سه‌ر بێت به‌رانبه‌ر به‌و کار و کرده‌وانه هیچ ههلوێستیکیان نه‌گرتوه ڕه‌نگه ئه‌وانه کهجینایهتیان کردوهخویان له‌ڕیزه‌کانی گۆڕاندا جێ کردبێ ته‌وه، بۆ ئاگاداری خوێنه‌ران نامه‌ی ئاوهلا م بو سایته‌کانی هه‌مویان هه‌نارد، که سایتی هه‌ڵۆی کوردستان و بۆڕۆژههلات یش له‌بڵاو کردنه‌وه‌ی خویان پاراست. هۆی هه‌ڵوێستی ئه‌و سایتانه بۆ من ڕوون نیه. ڕه‌نگه ئێوه‌ی به‌ڕێز
دلیلهکهی بزانن.
بابا شێخ ناسری
اشتراک در:
پستها (Atom)